بژارعوسمان ئاڵای كوردستان له ملی سه‌رۆكوه‌زیرانی مالیزیا ده‌ئالێنێت
بژارعوسمان دانیشتوی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه‌و ئێستا بۆ خوێندنی دكتۆرا له به‌شی مێژوو و شارستانییه‌ت له زانكۆی نێوده‌وڵه‌تی ئیسلامی مالیزیا ده‌خوێنێت.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بژار عوسمان بۆ به‌جێهێنانی ئه‌ركی ئاینیی و نوێژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌چێته مزگه‌وتی “پوتراجایا”ی كوالا لامپووری پایته‌ختی مالیزیا،مزگه‌وتی “پوتراجایا” نزیكه له كۆشكی سه‌رۆك وه‌زیرانی مالیزیا و سه‌رۆكوه‌زیرانی مالیزیاش به‌هه‌مان شێوه‌ی بژار عوسمان له مزگه‌وته‌یه بۆ به‌شداری له بۆنه‌ی نوێژی جه‌ژندا .
بژار عوسمان به پۆشاكی كوردییه‌وه به‌شداری له نوێژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا له مزگه‌وتی “پوتراجایا” كردووه و له‌وێ له مزگه‌وته‌كه به ده‌ستی خۆی ئاڵای كوردستانی له ملی مه‌هاتیر محه‌مه‌د سه‌رۆكوه‌زیرانی مالیزیادا كردووه.
بژار عوسمان ده‌ڵێت :” به هۆی پۆشاكی كوردییه‌وه له ڕیزی ( VIP) له نزیك سه‌رۆكوه‌زیارنی مالیزیا شوێنمان بۆ دابین كرابوو ،هه‌رچه‌نده سه‌رۆكوه‌زیرانی مالیزیا به‌سیسته‌مێكی توند پارێزگاری لێكرابوو كه نه‌ئه‌توانرا وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا بگیرێت ،به‌ڵام تونیمان ئاڵای كوردستانی پێشكه‌ش بكه‌ین و له ملی بئاڵێنین “.
بژار عوسمان ده‌شڵێت:” كاتێك ئاڵای كوردستان‌مان پیشكه‌شی سه‌رۆكوه‌زیرانی مالیزیا كرد ،گووتی :ئه‌مه ئاڵای ژ وڵاتێكه .؟ ئێمه‌ش له وه‌ڵامدا گوتمان :ئه‌مه ئاڵای كوردستانه . ده‌ڵێت :له‌به‌رامبه‌ردا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری و سوپاسی كردین “.
بژار عوسمان گووتیشی : كاتێك ئاڵای كوردستان‌مان پێشكه‌شی سه‌رۆكوه‌زیرانی مالیزیا كرد كه‌سێك به ناوی ئه‌نوه‌ر ئیبراهیم كه سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی پاكاتان هاراپانی مالیزیا بوو شاره‌زایی له باره‌ی كوردستانه‌وه هه‌بوو هێمای ئاڵای كوردستان و كوردستانیشی بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی مالیزیا ڕوون كرده‌وه “.
مه‌هاتیر محه‌مه‌د سه‌رۆكوه‌زیارنی مالیزیا 10ی ته‌ممووزی 1925 له دایكبووه، چواره‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی مالیزیا بووه، له ساڵای 1981 تاكو 2003 سه‌رۆك وه‌زیرانی مالیزیا بووه، مه‌هاتیر محه‌مه‌د كه به‌هۆى چاكسازییه‌كانى بۆ پێشخستنى مالیزیا ناوبانگێكى جیهانى هه‌یه، له ته‌مه‌نى 92 ساڵى و مانگێك له‌مه‌وبه‌ر خۆى كاندید كرده‌وه، بۆئه‌وه‌ى جارێكى تر ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى وڵاته‌كه‌ى و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.