پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌بێته‌ كێشه‌ له‌ نێوان ماڵی تاڵه‌بانی و ماڵی برایم ئه‌حمه‌د

سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق تائێستا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ، به‌ڵام  ده‌بێته‌ كێشه‌ له‌ نێوان ماڵی تاڵه‌بانی و ماڵی برایم ئه‌حمه‌د ،پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ئیستحقاقاتی كورده‌ و له‌ ناو كوردیشدا كام حیزب ژماره‌ی كوردسییه‌كانی زیاتر بێت ئیستحقاقی ئه‌و حیزبه‌ ده‌بێت .
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ میانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ 12ی ئایاری ئه‌مساڵ له‌زاری (نێچیرڤان بارزانی ) جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاێگه‌یاند:” كه‌ جارێكی تر پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق نادرێته‌وه‌ به‌ یه‌كێتی و بۆ كورد واباشتره‌ كه‌ داوای یان پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران یانیش سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بكات “.
به‌ پێی زانیارییه‌كان پارتی دیموكراتی كوردستان سێ كاندیدی هه‌یه‌ بۆ جێگره‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق كه‌ ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له‌ ( هوشیار زێباری – فواد حسێن – فازڵ میرانی ) ناویان ده‌هێنرێت ،پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌كان ئیستحقاقی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌،چونكه‌ براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌ و یه‌كه‌می بێڕكابه‌ره‌.
به‌ پێی زانیارییه‌كانی “خواكوڕك” پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان ماڵی برایم ئه‌حمه‌د و ماڵی تاله‌بانی ،ماڵی برایم ئه‌حمه‌د دوو كاندیدیان بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق دیاری كردووه‌ كه‌ ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له‌ له‌تیف ره‌شید مێرده‌که‌ی شاناز، د.محه‌مه‌د سابیر مێردی خوشکی شاناز و هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د دوو كاندیدی ماڵی برایم ئه‌حمه‌دن ، به‌ڵام له‌ نێوان ئه‌م دوو كاندیده‌ی ماڵی برایم ئه‌حمه‌دیش ململانیه‌كی توند هه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ ، ماڵی تاڵه‌بانی هه‌ریه‌ك له‌ (قوباد و پاڤێڵ)  تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د ده‌یانه‌وێت جارێكی تر (فواد مه‌عسوم ) بكرێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆككۆماری عێراق .
Back to top button