ڕێگەی كەركووك – هەولێر دەكرێتەوە
دوای خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر داگیركردنی كه‌ركووك دواتریش هێڕشكردنه سه‌ر هه‌ولێر پێشمه‌رگه توانی له پردێ له داتسانێكی نه‌به‌ردانه چۆك به میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران و هێزه جیاوازه‌كانی عێراق دابدات, دوای رووداوه‌كه حكومه‌تی عێراق رێگای سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركووك و هه‌ولێری گرت, دوای چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆر ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كی لاوه‌كی و سبه‌ش به شێوه‌ی فه‌رمی رێگای نێوان هه‌ولێر- كه‌ركووك ده‌كرێته‌وه, ئەمەش دوای بڕیاری حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق بەكردنەوەی ڕێگاكە لە بەری كەركووكەوە.
بەگوێرەی ئەم زانیاریانه‌ی ده‌ست (خواكوڕك) كەوتووە، لە دوای نامەیەكی داواكاری ئەركان رەشید ئەندامی دەستەی راوێژكاران لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ حەیدەر عەبادی، دوێنێ هەینی نووسینگەی حەیدەر عەبادی بڕیاری كردنەوەی ڕێگەی كەركووك – هەولێری دەركردبوو.
پێشوتریش فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه رایگەیاندبوو كە فەرمانی کردنەوەی ڕێگەی نێوان کەرکووک – هەولێر گەیشتووەتە هێزەكانی عێراق، ئەوانیش دەستیان بەئامادەکارییەکان كردووە، بۆ ئەوەی له کاتێکی نزیکدا ڕێگەکە بکرێتەوە.
ئه‌و فەرماندەیه‌ی پێشمەرگە گوتیشی “ئەوەی هێزه عێراقییه‌كان هۆكاری نەکردنەوەی ڕێگه‌کە بوون و ئەوان ئامادەکارییان تەواو بووە بۆ کردنەوەی ئه‌و رێگه‌یه”.
ئەمڕۆ شاندێکی هێزەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگە لە پردێ لەبارەی کردنەوەی رێگه‌ی کەرکووک – هەولێر کۆبوونەتەوە، پێدەچێ لە سبەی یەكشەممەوە ڕێگەكە بەتەواوی بكرێتەوە.
پێش كەمێكیش سەرچاوەیەكی ئاگەدار رایگەیاند كە ئێستە ڕێگەی كەركووك – هەولێر بەڕووی گەشتیاراندا كراوەتەوە، سەرباری بوونی چەند كێشەیەك بەهۆی خراپی ڕێگە و بانەكە لەو شوێنەی ڕێگەكەی تێدا گیرابوو.