به وێنه: سەرۆك بارزانی سەنگەرەكانی پێشمەرگەی بەسەركردەوە
ئەمڕۆ شەممە، لە دووەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا، سەرۆك مەسعوود بارزانی بەمەبەستی هەواڵپرسین و پیرۆزبایی جەژن، سەردانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانی لە میحوەری پردێ كرد.
لەو سەردانە سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی تاك تاكی پێشمەرگە قارەمانەكان و فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و دەستخۆشی و سوپاسی كردن بۆ ئەرك و ماندووبوونیان لە پاراستنی گەلی كوردستان و خاك و كەرامەتی نیشتیمان.