ترهمپ پیرۆزبایی دهكات.
سەرۆكی وویلایهته یهكگرتووهكانی ئەمریكا بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پـیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی موسڵمانان لە وڵاتەكەیی و تەواوی جیهان دەكات.”
دهقی پهیامهكهی ترهمپ بریتیه له:-
بەندە هیوای جەژنێكی ڕەمەزانی پـیرۆز دەخوازین بۆ موسڵمانان لە سەرانسەری ئەمریكاو تەواوی جیهاندا.
جەژن نیشانەی كۆتایی هێنانە بە مانگێك لە بیركردنەوەو تێڕوانین و هەروەها گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی ڕۆژانە بە هەستێكی پـڕ لە خۆشی و شادی و خۆشەویستی بۆ هاوڕێـیانمان، جەژن كاتێكە بۆ لێبوردەیی و هەلێكە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندیـیەكان لە نێو ئەوو لە نێوان كۆمەڵگەكاندا.
ئەمڕۆ، كە ئێمە باس لە پـێگە گرنگی ئاین دەكەین لە مێژووی ئەمریكا و لە ژیانی ئیمانداراندا، دەخوازین ئەو گیانی ئاشتی و نیازپاكیـیەی لەم جەژنەدا هەیە بە درێژایی ساڵ لێرەو لە سەرانسەری جیهان بەردەوامبێت، هیوای جەژنێكی ڕەمەزانی پـڕ خۆشی بۆ هەموو موسڵمانان دەخوازین.