به‌وێنه‌…حه‌سه‌ن رۆحانی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز سەیری یاری نێوان هەڵبژاردەی وڵاتەکەیی و هەڵبژاردەی مەغریبی کرد، لە پاڵەوانێتی جامی جیهانی تۆپی پێی ساڵی 2018 لە ڕوسیا.”

ڕۆحانی لە هەژاماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ، وێنەیەکی خۆی بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە بڵاوکردووەتە، کە سەیری یاری هەردوو هەڵبژادەکە دەکات و چەپڵە لێدەدات کاتێک یاریزانانی وڵاتەکەی گۆڵ تۆمار دەکەن.

گۆڵەکە لەلایەن (عەزیز بوهدوز) هێرشبەری مەغریبییەوە بە هەڵە لە خولەکی پێنجەمی کاتی زیادکراودا لە گۆڵی وڵاتەکەی تۆمار کراو، بووە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ ڕکابەرە ئێرانییەکەی.

یارییەکانی جامی جیهانی تۆپی پێ ڕۆژی 14ی ئەم مانگە لە ڕوسیا دەستی پێکردووە و بڕیارە ماوەی نزیکەی مانگێک بخایەنێت.”

Back to top button