دانا عبدالجبار مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر هونه‌ری كوردی ده‌دركێنێت.

هونەرمەندی ناسراوی كورد، (دانا عبدالجبار) له‌ په‌یامێكدا له‌ واڵی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك باس له‌ هونه‌ری كوردی له‌م سه‌رده‌مه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت.” كه‌ هوشداری دەداتە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەوەی، بەشێک لە هونەرمەندان  گۆرانی-یان بەرەو هەڵدێرێکی زۆر ترسناک بردووە.”

هونه‌رمه‌ند دانا لە واڵی تایبه‌ت و فەرمی خۆی له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك پەیامێک بڵاودەکاتەوە کە تیایدا دەڵێت ” گۆرانی و موزیکی کوردی لە لێواری داڕماندایە، بەڕێزان ھونەرمەندان، وەزارەتی ڕۆشنبیری و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، لایەنی پەیوەندار،  وەك دەبینین کە جێی داخە کومەڵێك لە گەنجانی دەنگ بێژ بەوپەڕی ھەستنەکردن، بەبەرپرسیایەتی بەرانبەربە نەتەوەیەك گۆرانی کوردیان بەرەو ھەڵدێرێکی زۆر ترسناك بردووە کە گوزارشت لەئاستێکی زۆر نزمی ڕۆشنبیرییان دەکات”.

دانا باسی ئه‌وه‌شی كردووه‌.” كه‌ ئەم پاشاگەردانیە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر شێواندنی ھەست و گوێی خەڵکی دروستکردووە کە شتێك نەماوە بەناوی گۆرانی کوردی، بۆیە داواکارم با بە ھەموومان ڕووبەڕووی ئەم دیاردە ترسناکە ببینەوه‌ و سنوورێك بۆ کەسانی نابەرپرسیاردابنێین کە چیدی لە وەزیاتر ڕێگەیان پێنەدرێت ھونەری گۆرانی و موزیك بەرەو داڕمان ببەن”.

Back to top button