پاقله‌ بخۆ و دووربــــــــــــــــه‌ له‌م نه‌خۆشیانه‌.

پاقله‌ یه‌كێكه‌ له‌و رووه‌كانه‌ی مرۆڤ ساڵانێكی زۆره‌ وه‌ك یه‌كێكه‌ له‌ خۆراكه‌ گرنگه‌كانی ژیانی و سوودی زۆر و جیاوازی بۆ جه‌سته‌ و ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌.”

مرۆڤ هه‌ر له‌ زووه‌وه‌ ئاشنای خواردنی رووه‌كی پاقله‌ بووه‌ و له‌ میسر و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دۆزراوه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كانی میسر پاقله‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌ی پرۆتین له‌گه‌ڵ سیر و بیبه‌ری سوور و لیمۆ و خوێ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ به‌كار ده‌هێنرا.

هەر 100گرامی پاقلە پێکهاتەی چەوری، کاربۆهیدرات، شەکر و پرۆتینی تێدایه‌ و پزیشكان  و پسپۆرانی بواری خۆراكیش سووده‌كانی پاقله‌ بۆ مرۆڤ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌خه‌نه‌ روو:-

١. پاقلە تەندروستە بۆ دڵ

٢. یارمەتیدەرە بۆ کێش دابەزاندن

٣. پڕە لە پێکهاتەی خۆراک

٤.مەنگەنەزی تێدایە کە دەبێتە هۆی ڕێگرتن لە هەوکردنی جومگە

٥. دوورتدەخات لە خەمۆکی/دڵ تەنگی

٦. ڕێژەیەکی زۆر لە پڕۆتین و ڕیشاڵی تێدایە کە دەبێتە هۆی کەمبوونی برسیەتی

٧. بەسوودە بۆ ئافرەتی دووگیان

٨.بڕێکی زۆر ئاسن تێدایە

Back to top button