زالمای خەلیلزاد پرۆژەی چارەسەری بۆ كێشەی ئابووری پێشكەش دەكات
خواكوڕك
لە میانی بەرێوە چوونی كۆنفراسی رۆڵی كەرتی تایبەتدا لەهەولێر كە تێیدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بەشداربوو، زڵمای خه‌لیلزاد پێشنیار بۆ هەرێمی كوردستان دەكات لە سیستەمی ئابووری، سیستەمی جیهانی پەیرەو بكات.
باڵیۆزی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق هه‌ر سه‌باره‌ت به ئابووری هه‌رێمی كوردستان داوای به‌هێزتركردنی كه‌رتی تایبه‌ت كرد و پێی وایه فاركته‌رێكی سه‌ره‌كی بووه بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووری هه‌ریم و ده‌بێته هۆی سه‌قامگیر بوونی ئابووری كوردستان و پێشخستنی.
نه‌بوونی سیسته‌مێكی پێشكه‌وتووی بانكی و دارایی به كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانێت و پێویسته وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی بۆ هاتن بۆ هه‌رێمی كوردستان هان بدرێن و خه‌لكی كوردستانی بڕوایان به ئاینده‌یان هه‌بیت و سه‌رمایه‌داران دڵنیا بكرێن سه‌رمایه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان به‌گه‌ڕ بخه‌ن، كه سیاسیه‌ت شه‌فافییه‌ت فاكته‌رێكی گرنگه بۆ په‌ره‌پیدانی كه‌رتی تایبه‌ت و پێویسته په‌یره‌و بكریت.
باڵیۆزی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق راشیگه‌یاند پاش كۆنترۆڵكردنی شاری موسڵ چه‌ندین كیشه و به‌ربه‌ستی دیكه رووبه‌ڕووی ناوچه ده‌بنه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دره‌گایه‌ك ده‌كاته‌وه بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاینده‌ی ناوچه.