نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بزانه‌.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە 76 دۆلار و 46 سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا، ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 66 دۆلار و 58 سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.”

وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک و بەشێک لە وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکەش ئامادەیی خۆیان نیشان داوە تا کۆتایی ئەمساڵ بە بڕی 1.8ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکەنەوە و بڕیاریشە 22ی ئەم مانگە کۆببنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ناوەڕاستی مانگی ئایاری ڕابردوو نرخی نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە کۆتایی ساڵی 2014وه‌.

Back to top button