دەوڵەتی كوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دێتە بوون

ئەو ڕوداوەی لە دوای جەنگی جیهانی یەكەم دەبوو ڕوو بدات لە ئێستادا ئاسۆكانی دەركەوتنی وە دیار كەوتون كە ئەویش خۆی لە دروست بوونی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان دەبینێتەوە.
 
ڕۆژنامەی (نينيزافيسيمايا غازيتا) بڵاوی كردەوە كە توركیا هەواڵەكانی بۆ ئەو مەبەستە چڕ كردۆتەوەو لەگەڵ تارانیش كەوتۆتە هاوكاری بۆ ڕێگرتن. لەو پێشهاتە،چونكە بە دروست بوونی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان توركیا پێگەی ستراتیجی لاواز دەبێت.
لە بەدوادا چونێكیدا ڕۆژنامەكە باس لە پلان و پڕۆژەی پشتیوانی دەوڵەتی ئیسرائیل دەكات نۆ درووستكردنی دەوڵەتی كوردستان،لەو ڕوەوە باس لە هەوڵەكاتی پارتی لیكۆد دەكاڕ لەناو كنیسێت بە ڕابەرایەتی يواف كيشی ئەندامی چاڵاكی پارتەكە”.
 
فريديريك هوف بەرپرسی پێشوو لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ ڕۆژنامەكە وتویەتی ئەم پشتگیریەی ئیسرائیل مانای زۆر لەخۆ دەگرێت بە تایبەت لە نێوان. دامەزراوە فەڕمیەكانی هەردوولای خۆیەوە.
 
لێكۆڵەر يليزافيتا تسوركوفا بە “نيزافيسيمايا غازيتای ڕاگەیاندووە كە دیداری گرنگ لە نێوان بەرپرسانی ئیسرائیل و كوردانی سوریا هەبوەو ئیسرائیل بە لێبڕاوانە هاوكاری دروست بوونی دەوڵەتی كوردستان دەكات”.
Back to top button