دواین زانیاری له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی خانه‌قین.. شه‌هید و بریندار هه‌یه‌

به‌گوێره‌ی دواین زانیاریه‌كان، ئه‌مرۆ 17ی 6ی 2018 بۆمبێكی چێنراو له‌ گوندی مه‌ردانی سه‌ر به‌ خانه‌قین روویداو، له‌ ئه‌نجامدا، ژن و پیاوێك كه‌ هاوسه‌ری یه‌كتر بوونه‌، گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و سێ منداڵیشیان بریندارن و یه‌كێك له‌ برینداره‌كانیش دۆخی ته‌ندروستی ناجێگره‌ و ئاسایشی خانه‌قینیش ده‌لێت، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌رێگای بۆمبێكی چێنراو بووه‌”.

ئاسایشی خانه‌قین له‌باره‌ی قوربانیه‌كان ده‌دوێت و ده‌لێـ”ئەندامانی ئەو خێزانەی کە بوونەتە قوربانی ویستویانە بچنەوە گوندەکەیان، چونکە خانووی نوێیان دروستکردووە، لەوکاتەدا بۆمبێكی چێندراویان پێدا تەقیوەتەوە و بووەتە ھۆی گیان لەدەستدانی ژن و پیاوەکە و برینداربوونی منداڵەكانیان”.

دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك له‌لایان بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهین ئه‌حمه‌د و تاڵه‌بانی و جه‌نگی، به‌ حشدی شه‌عبی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆی كوردستان شكه‌ست پێ بهێنن، دۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، رۆژ دوای رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت و  7 رۆژی رابردوودا ئەمە پێنجەمین بۆمبە لە سنووری خانەقین دەتەقێتەوە، دانیشتووانی ناوچەكەش ھۆکاری زۆر بوونی تەقینەوەکان و دروستبوونی بۆشایی ئەمنی بۆئەوە دەگەڕێنەوە كە دوای 16 ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو ھێزی پێشمەرگە لەناوچەكە نەماوە و حەشدی شەعبی و سوپای عێراق ناتوانن ئەمنییەتی ناوچەكە بپارێزن”.

Back to top button