هه‌ركات به‌فه‌رمی بریاری ره‌دكردنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت ده‌رچوو، بزانه پارتی به‌ته‌مای چیه
بڕیاری ره‌دكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاردانه‌وه‌ی تووندی لایانه سیاسیه‌كانی به‌دوای خۆی دا هێناو له‌و باریه‌وه سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ده‌لێـ”ھەرکاتێک بە فەرمی بڕیاری ڕەتکردنەوە دەرچوو، ھەڵوێستی توندمان دەبێت و قبووڵی ناکەین”.
له‌و باره‌یه‌وه، عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی له‌باره‌ی ده‌نگی پێشمه‌رگه و ده‌نگی تایبه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان گوتی”ڕەتکردنەوەی دەنگی تایبەت لای پارتی بە ھیچ شێوەیەک جێگەی قبووڵکردن نییە.”
هه‌روه‌ها عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه”ھەڵوێستی پارتی دیارە لەبارەی ڕەتکردنەوەی دەنگی تایبەت لە لایەن عێراقەوە، بەیاننامەی مەکتەبی سیاسیی پارتیمان بە ڕوونی ئاماژەی بۆ ئەو بابەتە کردووە و ھەرکاتێک بە فەرمی دەنگی تایبەت لە ھەرێمی کوردستان ڕەت کرایەوە، ئەوکات پارتی ھەڵوێستێکی توندی دەبێت، بە ھیچ شێوەیەکیش بۆ ئێمە جێگەی قبووڵکردن نییە، ئێستا چاوەڕێی کۆتا بڕیارین لەوبارەیەوە، بزانین دادگا چ بڕیارێک دەردەکات، هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند”ئێمە ھەڵوێستمان دەبێت وەک ئاماژەم بۆ کرد، بەڵام ئەوکاتەی بڕیارەکە دەرچوو دیراسەتی بۆ دەکەین و ھەڵوێستی پارتی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.”
هه‌روه‌ها د.عەرەفات کەرەم ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “ئێستا ھەموو لایەنە عێراقی و کوردستانییەکان ڕازین بەوەی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی مانگی ڕابردووی عێراق بەدەست ھەژمار بکرێنەوە، پەرلەمانی عێراق ئەو دەسەڵاتەی نییە دەنگی پێشمەرگە و تایبەت لە ھەرێمی کوردستان ڕەت بکاتەوە، نە دەستوور، نە یاسا ڕێگە نادەن بەو شێوەیە دەنگی تایبەت لە ھەرێمی کوردستان ڕەت بکرێتەوە.”