په‌كه‌كه‌ له‌ تل رەفعەتی باکوری حەلەب ده‌كشێته‌وه‌، سوپای توركیا ده‌چێته‌ شوێنی

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، پارتی كرێكارانی كوردستان( په‌كه‌كه‌) وابریاره‌ له‌ تل ره‌فعه‌تی باكوری حه‌له‌ب بكشێته‌وه‌، سوپای توركیا بچێته‌ شوێنه‌كانی هه‌سه‌ده‌ی نزیك له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری به‌خواكوڕكی راگه‌یاند له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا هێزه‌كانی سوریایی دیموكراتی سه‌ر به‌ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) ئاماده‌ كاری ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ناوچه‌ی ( تل ره‌فعه‌تی باكوری حه‌له‌ب بكشێته‌وه‌) هێزه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا و سوپای توركیا بچنه‌ ناو ئه‌و ناوچه‌یه‌”.

ئه‌م بریاره‌ له‌چه‌ند كاتژمێرێكی تر جێبه‌جێی ده‌كرێت، تاوه‌كو ئێستا دیار نیه‌، بۆچی په‌كه‌كه‌ دیه‌وێت له‌و ناوچانه‌ بكشێنه‌وه‌ و سوپای توركیا بچێته‌ شوێنه‌كانی”.

نیاز حاجی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له‌ تۆری كۆمه‌لایه‌تی فیسبووك، له‌باره‌ی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی تل ره‌فعه‌تی باكوری حه‌له‌ب، ده‌نووسێ”پەکەکە لە تل رەفعەتی باکوری حەلەبیش لە چەندکاتژمێری ئایندەدات پاشەکشە دەکات و سوپای تورک دەچێتە ناویەوە ! ده‌ پرسێت، پرسیار ئەوەیە،بۆ لەقەندیلیش ئەو کارەناکات ؟بۆ دەیەوێت بیانوو بداتە دەست سوپای تورک تا لەشکر کێشی بۆ باشوور بکات ؟ با ئه‌و وه‌ڵامه‌ خه‌ڵك بیداته‌وه‌”.

Back to top button