چاودێرێكی سیاسی، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردستان ” نه‌كۆنگره‌یه و نه‌ته‌یه‌وه‌یه و نه‌كوردستانیه

كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كه‌گوایه ئه‌مه ده‌زگایه‌كی نه‌ته‌وه‌یه، له سنوری نه‌ته‌وه‌ی كوردستان كاره‌كانی ده‌كات، سه‌ر به كۆماجڤاكێ كوردستانه ( په‌كه‌كه) یه، بریاریانداوه له‌به‌رامبه‌ر له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر قه‌ندیل كۆنگره‌یه‌كی خۆی بباته قه‌ندیل ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه په‌كه‌كه له‌ته‌واوی باكوری حه‌له‌ب و عه‌فرین پاشه‌كشه ده‌كات و ئه‌م كۆنگره‌یه تاوه‌كو ئێستا یه‌ك هه‌ڵوێستی نه‌بووه”.
له‌و باره‌یه‌وه، رێكان سه‌باح شاره‌زای سیاسه‌تی توركیا و په‌كه‌كه، ده‌لێت، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردستان كه سه‌ر به كۆماجڤاكێن كوردستانی پارتی كرێكارانی كوردستانه، جگه له ده‌زگایه‌كی رێكخستنی و هه‌وڵدان بۆ پێشگرتنی پرسه نه‌ته‌وه‌یه‌كان و جموجۆڵی حزبی په‌كه‌كه، هیچ كارێكی تری نیه و له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی په‌كه‌كه ده‌جوڵێت، بۆیه ئه‌م ده‌زگایه نه كۆنگره‌یه و نه‌ته‌وه‌یه و نه كوردستانیه، به‌ڵكو رێكخستنێكی دژه نه‌ته‌وه‌یی و دژه كوردستانیه، باوه‌ری به‌سه‌ربه‌خۆی و ده‌وڵه‌ت بوونی كوردستان و شۆره‌شه‌كانی كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان نیه ئه‌مه‌س سه‌دان به‌ڵگه هه‌یه كه ئه‌ندامه‌كانیان له لێدوانه‌كانیان سوكایه‌تیان به ده‌وڵه‌ت و شۆره‌شی گه‌لی كوردستان كردووه، چوارچێوه‌ی كاره‌كانی له‌ژێر ئایدۆلۆژیایی كۆمه‌ڵگه ئاپۆچیه، كه تاوه‌كو ئێستاش دیار نیه خه‌باتی ئه‌وان بۆچیه”.
رێكان سه‌باح ده‌شلێـن بوونی په‌كه‌كه له قه‌ندیل و هێرشی له‌ناوه‌خۆی باكوری كوردستان و راكێشانی سوپای توركیا و رێگادان به سوپای توركیا بۆ ناو تل ره‌فعه‌تی باكوری حه‌له‌ب، جگه له‌وێنه‌یه‌كی كۆمیدی بۆ خه‌لكێك كه زه‌ره‌یه‌ك له سیاسه‌ت بزانێت، ده‌زانێت ئه‌م جموجۆڵانه‌ی په‌كه‌كه و به‌ناو كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردستان جگه له راكێشانی سوپای توركیا بۆ قه‌ندیل هیچی تر نیه، په‌كه‌كه ئه‌و هێزه‌یه كه ته‌نها راكێشی سوپای توركیا بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه خۆی وه‌ك هه‌ره‌شه پێشانی توركیا ده‌دات، بۆیه ته‌واوی جموجۆڵه‌كانی په‌كه‌كه ده‌رئه‌نجامه‌كانی له‌قازانج و سه‌ركه‌وتنی توركیا ته‌واو بووه فه‌رموو له‌ته‌واوی مێژووی په‌كه‌كه برۆنن، بزانن له‌كوێدا په‌كه‌كه براوه بووه و سوپای توركیا زه‌ره‌رمه‌ند بووه، په‌كه‌كه خاوه‌ن خاك و ده‌سه‌ڵات ماوه‌ته‌وه؟
شایانی باسه له راگه‌یاندراوێكدا كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی سه‌ر به په‌كه‌كه بڵاوی كردۆته‌وه،سبه‌ینێ دوو شەممە بەدەستپێشخەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بۆ شەرمەزارکردنی داگیرکاری و بۆردومانە بەردەوامەکانی سوپای تورکیا، کۆبونەوەیەکی فراوان لە قەندیل ساز ده‌كرێت، هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، داوا لەسەرجەم لایەنە سیاسی و ڕێکخراوەکانی مەدەنی و چالاکوانان و چین و توێژە جیاوازەکان کراوە ،سبه‌ینى دووشەممە کاتژمێر ٨ی به‌یانى لەبەردەم ئۆفیسی کۆنگرە له شارى هه‌ولێر ئامادەبن بۆ بە ڕێکەوتن بەرەو قەندیل”.