بەبەڵگەوە كۆمەڵی ئیسلامی پیاوی ئێرانە دەرچوو
خواكوڕك
كۆمەڵی ئیسلامی یەكێك بوو لەو فراكسیۆنانەی پەرلەمانی كوردستان بەشداری كرد لە ئیدانەكردنی هێزی توركیا و داوای پاشەكشەیان كرد لەو سوپایە، بەڵام ئەمرۆ وێنەیەكی بەرپرسی پەیوەندیەكانی ئەو حزبە، ئاشكرا دەبێت كە بەشداری مەراسیمی ماتەمینی ئەفسەرێكی ئێرانیان كردووە كە لە سامەرا كوژرا.
لە روونكردنەوەیەك بیلال سلێمانی كە لەسەر ئەو وێنە داویەتی دەلێت ئەو ئەفسەرەم لە مەخمور ناسیوە دوای ئەوەش دەلێت لەسامەرا كوژراوە، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت، كە سوپای ئێران لەهەموو عێراقدا بوونی هەیە.
لەو بارەیەوە نیاز حاجی نووسەر و چاودێری سیاسی بەخواكوركی راگەیاند: بيلال سليمان ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی بەشداری پرسەی ئەفسەرێکی باڵای سوپای پاسداران دەکات لە تاران دەلێت لە رونکردنەوەیەكیشی دا بیلال سلێمان دەڵێت ((من شانازی دەکەم کە بەشداری پرسەکەی بکەم کە لە شەری داعش لە سامەرا کوژراوە))
هەر لەسەر ئەو پرسە ئەو چاودێرە سیاسیە دەپرسێت، ئایا بۆچی لە پرسەکانی شەهیدانی پێشمەرگە ، نەخۆت و نە ئەمیرەکەت بەشداری ناکەن؟ لەوانەیە ئێوە پێشمەرگە بە شەهیدیش نەزانن ، لەکاتێدا ئەفسەرێکی دژ بە مەزهەب و نەتەوەکەت بە شەهید دەزانی !!
ئامادەن ئەو رێگا دوورە ببڕن و بچن بۆ تاران ، بەڵام لەو شارانەی تێیدا نیشتەجێن نە خۆت و نە ئەمیرەکەت بەشداری پرسەی پێشمەرگە ناکەن!
ئەو چاودێرە سیاسە بەردەوام دەبێت لە پرسیار كردن و دەلێت: حزبەکەت دوێنێ بەیاننامەی دژی هێزەکانی تورکیا دەرکرد لەگەڵ چوار فراکسیۆنی تر ، ئەی ئەو ئەفسەرە ئێرانیە لە ((سامەرا)) چی دەکرد ، دیارە ((سامەرا)) خاکی عێراق نیە ؟ ئەی ئەوە سەلمێنەری ئەوە نیە کە عێراق پراوپرە لە سوپای ئێران ؟ ئەی بۆ بەیاننامەیەکیش دژی هێزەکانی ئێران دەرناکەن و چاوی خۆتان نوقاندووە !! ئەوە سەلمێنەری ئەوەیە کە ئێوە لە حزبێی ئێرانی زیاتر، هیچی تر نین…