ره‌وه‌ندی مه‌لا نه‌وزاد :هه‌ركه‌سێك بۆ حیزبێكی تر جگه له یه‌كێتی كاربكات خیانه‌تی له یه‌كێتی كردووه
پشتگیری به‌رپرسانی باڵای ناو یه‌كێتی یه‌كێك بووه له‌و كێشانه‌ی كه تا ئێستا یه‌كێتی به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت ،چونكه به‌شێك له‌به‌رپرسانی ناو یه‌كێتی پابه‌ندی هیچ جۆره رێسا‌و یاسا‌و په‌یره‌وی ناوخۆی حزبه‌كه‌یان نابن ،هه‌رچه‌نده یه‌كێتی به فه‌رمی ڕایگه‌یاندبوو كه هه‌ركه‌سێك له ناو یه‌كێتی دا كار بۆ قه‌واره‌یه‌كی سیاسی له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بكات له ریزه‌كانی یه‌كێتی ده‌رئه‌كرێت .
مه‌حمود سه‌نگاوى، سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی یه‌كێتیی وهاوكات ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌شه ماوهیهكهله میانی دیدراێكی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ پشتگیرى له قه‌واره‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات،چاودێرانی سیاسیی پێیانوایه مه‌حمود سه‌نگاوى، به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ له‌پشتی په‌رده‌و به نهێنی هاوكارى به‌رهه‌م ساڵح و قه‌واره‌كه‌ی كردووه‌و ڕۆڵێكى كارای هه‌بووه له دامه‌زراندنى (هاوپه‌یمانی بۆ دسموكراسی و دادپه‌ری) به‌رهه‌م ساڵح، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تی خۆیه‌وه ڕیزه‌كانی یه‌كیتی بهجێنههێشتووهوئامادهنهبووه به فه‌رمى بچێته ناو قه‌واره‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح.
له‌یه‌كێك له چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه له كه‌ناڵی خه‌ندان مه‌حمود سه‌نگاوی له‌باره‌ی هێرش كردنه سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح و قه‌واره‌كه‌ی ڕایگه‌یاند:” هه‌ركه‌سێك بیه‌وێ هێرش بكاته سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه ناده‌م و شه‌ڕى له‌سه‌ر ده‌كه‌م! چونكه هاوڕیه‌كى نزیكه و هێنده‌ى خۆم خۆشم ده‌وێت”.
هه‌روه‌ها مه‌حمود سه‌نگاوی گوتی :”ئه‌گه‌ر له‌ناو یه‌كێتی نه‌مێنم یان بڕۆمه ناو هه‌ر لایه‌نێكى سیاسی هه‌ر شوێنكهووتوى ڕێبازه‌كه‌ى مام جه‌لال ده‌بم چونكه ڕێبازه‌كه‌ى له‌ناو دڵمدایه به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆى ناته‌بایی یه‌كێتی هاوڕێكانم ئه‌و حزبه‌یان به جێهێشتووه”.
لای خۆشیه‌وه ڕه‌وه‌ند مه‌لا نه‌وزاد، جێگرى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركووكى یه‌كێتیی ڕایگه‌یاند: “مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتی بڕیاریداوه هه‌ركه‌سێك له‌ناو یه‌كێتی كار بۆ هه‌ر قه‌واره‌یه‌كى سیاسی دیكه بكات، پێویسته له ڕیزه‌كانى یه‌كێتی بچێته ده‌ره‌وه چونكه ناكرێ هه‌ر كه‌سێك له‌ناو یه‌كێتی پله‌و پایه‌ى هه‌بێت، كار بۆ لایه‌نێكى سیاسی بكات”.
ره‌وه‌ند مه‌لا نه‌وزاد ده‌شڵێت:” هه‌ركه‌سێك له‌ناو ڕیزه‌كانى یه‌كێتی كار بۆ لیسته‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح، یان هه‌ر قه‌واره‌یه‌كى دیكه بكات، مانای “دوفاقى” ده‌گه‌یه‌نێت، وه‌كو ئه‌وه وایه خیانه‌تى له یه‌كێتی كردبێت، بۆیه هه‌ركه‌سێك بانگه‌شه بۆ لایه‌نێكى دیكه بكات، پێویسته ڕیزه‌كانى یه‌كێتی به‌جێبهێڵێ و له‌ناو قه‌واره‌یه‌كى دیكه‌دا كارى سیاسی بكات.