به‌هۆی قه‌رزی خه‌ڵك و حكومه‌ت و خاوه‌ن پشه‌كه‌كانیه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی دابخرێت

شاسوار عبدالواحید نزیكه‌ی 50 میۆن دۆلار به‌ سوده‌وه‌ قه‌رزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ ،سه‌رجه‌می ئه‌م قه‌رزانه‌ی شاسوار عبدالواحید له‌سه‌ر موڵكه‌كانی كۆمپانیای نالیا وه‌رگیراوه‌ و ته‌واوی خانوو شوقه‌كانیش فرۆشراون و كۆمپانیای نالیا پاره‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌ ،له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ خانوو شوقه‌كانی نالیا تاپۆیان نییه‌ و هه‌ر به‌ ناوی كۆمپانیاوه‌ قه‌رزیان پێوه‌رده‌گیرێت ،ئه‌مه‌ له‌ كاتیكدایه‌ شاسوار عبدالواحید نه‌ك قه‌رزی یه‌كه‌می به‌ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌داوه‌ته‌وه‌ داوای قه‌رزی تریش ده‌كات له‌ حكومه‌تی هه‌رێم .
 
جگه‌له‌وه‌ش له‌ ماوه‌كانی رابردوو موچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌ناڵی (كورد نیوز)كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌داو كارمه‌ندان بۆ داواكردنی مافه‌كانیان كه‌ موچه‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو چه‌ند رێكارێكی یاسایی و دواجار ده‌ستیان به‌سه‌ر ئامێره‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌دا گرت بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی موچه‌كانیانی پێبكه‌نه‌وه‌ و لای خۆیانه‌وه‌ ئارام به‌ختیار په‌یامنێرى كه‌ناڵى ئێن ئاڕتى شه‌یما جاف به‌رپرسی گشتی په‌یامنێرانی ئێن ئارتی و سه‌رهه‌نگ ئیسماعیل هه‌وڵساز له‌ ئێن ئاڕتی و ئامانج به‌كر بەڕێوبەری ویب سایتی نالیاو چاڤی لاندو نه‌وه‌ی نوی) ده‌ستیان له‌ كاركێشایه‌وه‌.
 
هه‌ربه‌ هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزه‌كانی شاسوار عبدالواحید وێبسایتی (ئێن ئاڕ تی) و سەرجەم سایتەکانی گروپی نالیا لە لایەن کۆمپانیای ئاڤیستا کاری دیزاین و دیڤلۆپکردنی بۆکرابوو وە هۆستەکانی لە لایەن تیمی کۆمپانیای ئاڤێستاوە بەڕێوەدەبرا، بەڵام لە رۆژی 2ی5ی2018 وە وێبسایتی کەناڵی ئێن ئاڕ تی و سەرجەم وێبسایت و خزمەتگوزاریەکانی گروپی نالیا ڕاگیراون.
 
سه‌رباری قه‌رزی خه‌ڵك و حكومه‌ت و خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند قه‌رزی نوێكردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتیشی هاتووه‌ته‌ سه‌رو كه‌ بری چوار ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی یه‌ وبڕی 30 هەزار دۆلاری ئەمریكی، کرێی نووسینگەی ھەولێری کەناڵی ئێن ئاڕتی قەرزارە ،جارێكی شاسوار عبدالواحید په‌نای بردووه‌ته‌وه‌ بۆ راگرتنی موچه‌ی كارمه‌ندان ، ئێستا مووچەی کارمەندانی كەناڵی ئێن ئاڕتی دواخستووە و بەشێکی زۆر لە کارمەندانی ئەو کەناڵە ھەڕەشەی مانگرتن و وازھێنان لە کەناڵە دەکەن.
Back to top button