دانیمارك قه‌ره‌بووی 18 هاولاتی عێراقی ده‌كاته‌وه‌

پاش ئەوەی له‌لایه‌ن 23 هاوڵاتی عێراقی له‌ دژی وه‌زاره‌تی به‌رگری دانیمارك سكاڵا تۆماركرابوو، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردبوو كاتێك لەساڵی 2004 له‌نزیك شاری به‌سرە له‌ لایه‌ن سه‌ربازانی دانیماركی ده‌ستگیركراون و راده‌ستی سه‌ربازه‌ عێراقییه‌كان كراونەتەوەو له‌ لایه‌ن سه‌ربازانی عێراقییه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌دراون.
 
دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كۆپنهانگ رایگه‌یاند:” وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌ دانیماركییه‌كان ده‌یانزانی ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوڵاتییه‌ مەدەنیانە راده‌ستی سه‌ربازانی عێراقی بكرێنه‌وه‌ خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به‌ڵام رێگرییان نه‌كردووە‌ له‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئه‌و هاوڵاتیانە”.
 
دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كۆپنهانگ له‌ بڕیاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، سه‌ربازانی دانیمارك خراپ مامه‌ڵه‌یان نه‌كردوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌، به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ی زانیویانه‌ مه‌ترسییان له‌سه‌ره‌ رێگریان نه‌كردوه‌ له‌ مامه‌ڵه‌ی خراپی سه‌ربازانی عێراقی، بۆیه‌ش ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركردوه‌.
 
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كۆپنهانگ ده‌بێت وه‌زاره‌تی به‌رگری دانیمارك به‌ بڕی چوار هه‌زارو 716 دۆلار قه‌ره‌بوی هه‌ریه‌ك له‌و 18 هاوڵاتییە عێراقییە بكاته‌وه‌.
 
پارێزه‌ری هاوڵاتییه‌ عێراقییه‌كان، كریستیان هارڵانگ بڕیاره‌كه‌ی دادگای به‌سه‌ركه‌وتن له‌قه‌ڵه‌م دا و رایگه‌یاند:”پێویسته‌ وڵاتانی خۆرئاوا بزانن هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستوه‌ردانه‌ سه‌ربازییه‌كان ره‌چاوی مافه‌كانی مرۆڤیش بكه‌ن”.
Back to top button