كورده‌كانی كه‌ركوك دیاله ناچار ده‌كرێن ناوچه‌كانیان جێبهێڵن
میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی فشاریان خستۆته سه‌ر گونده كوردنیشینه‌كانى دیاله و له‌رێگه‌ى كوشتن و ڕفاندن و هێرشكردنه سه‌ریان، ناچاریان ده‌كه‌ن ناوچه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.
زیاد كاكه‌یى كه‌سایه‌تیه‌كى كاكه‌ییه‌كان،ڕایگه‌یاند “كاكه‌ییه‌كانى باشورى كه‌ركوک هه‌ڕه‌شه‌ى جدیمان له‌سه‌ره، خه‌ریكه به‌ته‌واوه‌تى زێدى باوباپیرانمان پێ چۆڵ ده‌كرێت و لە ڕۆژانى ڕابردوودا به‌ده‌یان خێزانى كاكه‌یى گونده‌كانى زه‌نقه‌ر و عه‌لى سه‌رایان له‌باشورى كه‌ركوک چۆڵكردووه، ئێستا مه‌ترسى له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک گوندى تر‌ى كاكه‌یى نیشین دروستبووه.”
زیاد كاكه‌یی گوتیشى”به‌شێك له‌كاكه‌ییه‌كانى قه‌زاى داقوق ى باشورى كه‌ركوكیش ئاماده‌كارى بۆ به‌جێهێشتنى سنوره‌كه و رۆیشتن به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.”
حه‌سه‌ن جیهاد نوێنه‌رى پێشوى كورده‌كانى دیاله له‌په‌رله‌مانى عێراق، گومانى هه‌یه له‌وه‌ى كه ئه‌جێندایه‌كى سیاسى له‌ئارادا بێت بۆ فشارخستنه سه‌ر گونده‌كانى دیاله‌ش، تا زێدى باوباپیرانیان پێ چۆڵ بكه‌ن.
حه‌سه‌ن جیهاد له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:”چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌گونده كوردنیشینه‌كانى ده‌وروبه‌رى خانه‌قین ئه‌نجامدراون، هه‌وڵ هه‌یه خه‌ڵكى ئه‌و گوندانه بترسێنرێت تا ناوچه‌كانیان به‌ره‌و خانه‌قین جێبهێڵن، گوتیشى” گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى خانه‌قین كه پشێنه‌ن بۆ قه‌زاكه چۆڵكرا، ئه‌وكات پلان بۆ ناو خانه‌قینیش داده‌رێژرێت.”
له‌دواى 16 ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردوه‌وه گروپێكی خیانه‌تكاری ناویه‌كیتی به ریكه‌وتن له %52 خاكی هه‌رێمی كوردستانیان به خاك و خه‌ڵكه‌وه راده‌ستی هیزه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی كرد وئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه جارێكى تر كورد ناوچه‌كانیان جێدهبهێڵن و عه‌ره‌به هاورده‌كان بگه‌ڕێنه‌وه.