عه‌بادی ترسی له‌ كوده‌تای سه‌ربازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌كان كۆبوویه‌وه‌

 

دوای كۆتا هاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و كۆتا هاتنی واده‌ی سه‌ركردایه‌تی عه‌بادی سه‌رۆك وه‌یزرانی عێراق, به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردن كاردانه‌وه‌ی گه‌روه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا له‌ ئێستادا ناكۆكیه‌كان زیاتر بوونه‌, به‌ هۆی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ ئه‌مڕۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی،له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌كان كۆبوویه‌وه‌, رای گه‌یاند پێویسته‌ چه‌ك به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بێت، هه‌ر چه‌كێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بێت؛ به‌ چه‌كی گێره‌شێوێنی و ئاژاوه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق كۆبوویه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌بادی رای گه‌یاند، “عێراق رووبه‌ڕووی شه‌ڕێکی قورس ڕیشەدار بوویه‌وه‌، به‌ڵام له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌ركه‌وت”.
گوتیشی: “پێویسته‌ له‌ شه‌ڕی دووه‌میشدا، كه‌ شه‌ڕی دژ به‌ گه‌نده‌ڵییه‌ سه‌ركه‌وتوو بین”.
سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتیشی: “ده‌بێت هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و سوپا خۆیان له‌ ململانێی سیاسیی وڵات به‌دوور بگرن، له‌ كێشمه‌كێشی سیاسیی تێوه‌ نه‌گلێن”.
عەبادی جه‌ختیشی كرده‌وه‌، “ده‌بێ دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی و سه‌ربازیی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بچووكترین گومانی گه‌نده‌ڵی بكات، نابێ له‌و دامه‌زراوانه‌دا، ڕێگه‌ به‌ بوونی گه‌نده‌ڵی بدرێت”.
ئه‌وه‌شی گوت: “پێویسته‌ له‌ عێراقدا ته‌نیا هێزێك چه‌كی هه‌بێت، هێزی ده‌وڵه‌ت بێت. سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌ ناوخۆی وڵات هه‌ن، ده‌بێ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا بن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ چه‌كی كێشه‌ و ئاژاوه‌ و پشێوی هه‌ژمار ده‌كرێن”.
چاودێرێكیش ده‌لێت به‌ هۆی زیاد بوونی ناكۆكیه‌كان و مه‌ترسیه‌كانی دروست بوونی كورده‌تای سه‌ربازی دژ به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌كان كۆبوویه‌وه‌.

Back to top button