حزبی شیوعی عێراقی هەڕەشەی کشانەوە دەکات
دوای راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانی له نێوان لیستی سائیرون و فه‌تح, هاوپەیمانی نێوان حزبی شیوعی عێراقی و هاوپەیمانی سائیروونی موقته‌دا سه‌در لە ئەگەری جیابوونەوەدایەو گفتوگۆكانیش بۆ پێكهینانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مان به‌رده‌وامه.
به‌هۆی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ فه‌تحی هادی عامری، كه له ملیشیاكانی حه‌شد پێكدێت، حزبی شیوعی عێراقی هەڕەشەی کشانەوە لە هاوپەیمانی سائیروونی موقته‌دا سه‌در دەکات.
حزبی شیوعی دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی راوێژکاری حزبەکە لەبارەی رێککەوتنی نێوان هاوپەیمانی سائیروون، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەگەر هەر گۆڕانکارییەک لەسەر ئەو داواکارییانەی کە هاوپەیمانی سائیروونی لەپێناو پێکهێنانی حکوومەتی عێراق لەسەری دروستبووە رووبدات، ئەوا حزبی شیوعی بژاردەی دیکەی لەبەردەمدا دەبێت، بە دوریشی نازانن ببن بە ئۆپۆزسیۆن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەم دواییە هەریەک لە موقتەدا سەدر، سەرۆکی هاوپەیمانی سائیروون و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانێتیەک بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق رێککەوتن.
حزبەکەی موقته‌دا سه‌در خاوەنی 54 كورسی پەرلەمانەو له‌سه‌ر ئاستی عێراق زۆرترینی بەدەستهێناوە, كه به‌ر له هه‌ڵبژاردن هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی عێراقیدا كردبوو، به‌ڵام به نزیكبوونه‌وه‌ی له لیستی فه‌تحی عامری، حزبی شیوعی هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه ده‌كات.
ڕۆژی 12ی ئایاری رابردوو هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، لە ئێستاشدا گفتوگۆكان بۆ پێكهینانی هاوپه‌یمانێتی و گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مان به‌رده‌وامه.