شاخه‌وان عه‌بدوڵا:له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه هێزی نامۆ هاتووته ناو شاری كه‌ركوك
له ميانى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌ى ته‌له‌فیزیۆنیدا شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت: دوای شازده‌ی ئۆكتهر هێزی نامۆ هاتووه‌ته شاری كه‌ركووك و ده‌ست له‌هیچ شتێك ناپارێزن و ره‌وشی ئه‌منی كه‌ركووك ته‌واو ناله‌باره.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی :” رۆژانه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر گه‌نج و هاووڵاتیانی كه‌ركووك و ده‌ورووبه‌ری هه‌یه و له هه‌موو روویەكه‌وه سته‌م له خه‌ڵكی كوردی ئه‌و شاره كراوه.
له‌كاتێكدا، ئهوراستییهمان له‌به‌ر چاوهئهوهی لهتووزخورماتوو ، شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16روویدا , ئامانج لێی كه‌ركووك بوو ، ئه‌وه‌ی له‌رۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ریش له‌پردێ روویدا ، ئامانج لێی هه‌ولێر بوو . ئه‌و هه‌ولێره‌ی گرێكوێره‌ی عه‌بادی و سوپای پاسداران بوو ، به‌ربه‌ست و رێگری كهریدۆری ئێران بوو بۆ سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌راست . له‌هه‌ولێریش ئامانج لێی بارزانی بوو ، ئهوبارزانی یه‌ی كوردی به‌جیهان ناساند تێگه‌یشتنی ئه‌وان دا ئهوهیهكرۆكی مه‌به‌ست ئه‌و ، رابه‌ری بیری نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵگری رێباز و هزری ( من كوردم ، كهواتهلهنێو ڕۆم و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م ، من هه‌م ) .