گه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ت هه‌یه‌ ئه‌وا زه‌نجه‌فیل بخۆ.

زه‌نجه‌فیل له‌ رووی ته‌ندروستییه‌وه‌، به‌ یه‌كێك له‌ رووه‌كه‌ به‌نرخ و گرنگه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه‌ چه‌ندان سوودی جیاوازی هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ و ده‌تپارێزێت له‌ چه‌ندان نه‌خۆشی مه‌ترسیدار.”

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی “organicfacts” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ سووده‌كانی خواردنی زه‌نجه‌فیل ده‌كات و ده‌ڵێت.” به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆرانی بواری خۆراكه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ بۆیان ده‌ركه‌تووه‌ كه‌ زه‌نجه‌فیل یه‌كێكه‌ له‌و رووه‌كانه‌ی كه‌ چه‌ندان كاریگه‌ری باشی هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ و له‌ زۆر نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌تپارێزێت، بۆیه‌ لێره‌دا باس له‌ چه‌ند سوودێكی ئه‌م رووه‌كه‌ ده‌كه‌ین:

١. یارمەتی سووڕی خوێن دەدات.
٢. چارەسەری گێژبون و هێڵنج دەدات بە هۆی جوولە (هاتوو چۆ).
٣. یارمەتی لەش دەدات بۆ سوود وەرگرتن لە خۆراک.
٤. پارێزگاری لە هەڵامەت و پەسێو دەکات.
٥. یارمەتی هەرسکردنی خۆراک دەدات.
٦. خاوکردنەوەی گەشەبوونی خانەکانی شێرپەنجەی قۆلۆن.
٧. کەمکردنی ئازار و هەوکردن.
٨. چارەسەری کۆکە، بەڵغەم، چڵم دەکات.
٩. چارەسەری شێرپەنجەی هێلکەدان دەکات.
١٠. بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری.
١١. دژی هێڵنجی بەیانیانە لە کاتی دووگیانی.

Back to top button