پاش بەیاننامەكان دژی توركیا داعش هێرشی كردە سەر سوپای توركیا لەعێراق
خواكوڕك
پاش بڵاو بوونەوەی بەیاننامە جۆراو جۆڕەكانی بەرەی مالیكی لەدژی سوپای توركیا ئەمرۆ سوپای توركیا لە باشیك رایگەیاندووە كە داعش هێرشی بۆ سەر سەربازگەی ئەوان كردووە و بەڵام تێك شكاون.
ئەمرۆ كەناڵی كوردستان 24ی لەزاری سەرچاوەی سەربازی سوپای توركیا بڵاوی كردۆتەوە داعش هێرشی کردووەتە سەر بنکەی هێزەکانی سوپای تورکیا لە نزیک باشیک. ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە هێزەکانیان بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە و هیچ زیانێکیشی نەبووە.
هەر لە کاتی ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیەدا، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی داعش خراوەتە خوارەوە و هێزەکانی تورکیاش شوێنی ئاراستەکردنی تۆپبارانەکانی داعشیان لەناو بردووە.
ئەم هێرشیەی داعش بۆ سەر هێزەکانی تورکیا لە کاتێک دایە کە لەنێو عێراقدا، هەوڵێکی جددی کە بە پشتیوانیی ئێران لەقەڵەم دەدرێت، بۆ دەرکردنی بنکە سەربازییەکەی تورکیا لە نزیک باشیک لەئارا دایە و لەناوخۆی کوردستانیش، (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، حزبی شیوعی و بزووتنەوەی ئیسلامی)، پشتیوانییان لە هەوڵە عێراقییەکە کردووە.