هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆلیستڕۆڵی خوێن (چەوری خوێن )چین.؟
زاناكان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه پێنج هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی كۆلیستڕۆڵ له‌ناو خوێندا و پێویسته زۆر هۆشیار بین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین چاره‌سه‌ری ئه‌و حاڵه‌ته بكرێت به زووترین كات.”
پێنج حاڵه‌ته‌كه بریتین له:-
-زۆر خواردنی شه‌كر: ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌كری ناو خوێن هۆكار بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆلیستڕۆڵی زیان به‌خشی ناو خوێن.
-هۆكاره‌كانی دیكه: هۆكاری بۆماوه‌یی و ماندوێتی و توشبوون به نه‌خۆشی جگه‌ر و گه‌ده و ڕه‌فتاری ناته‌ندروست واده‌كات كۆلیستڕۆڵی ناو خوێنت به‌رزبێت.
-كه‌مبوونی سه‌رچاوه كیمیاویه‌كان: له‌گرنگترینیان ئۆمیگا سێ و یۆد و كانزای ئاسن و كۆمه‌ڵه‌ی ڤیتامین B ئاستی كۆلیستڕۆڵی زیان به‌خشی ناو خوێن داده‌به‌زێنێت و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌م كانزایانه له جه‌سته‌دا هۆكاره بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیستڕۆڵ له خوێندا.
-كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ردانی هۆرمۆنه‌كانی جه‌سته: پسپۆڕان ده‌ڵێن كۆلیستڕۆڵی ناو خوێن ده‌چێته پێكهاته‌ی هۆرمۆنه‌كانی له‌شه‌وه و له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ندا ئاستی ده‌ردانی هۆرمۆنی له‌ش كه‌مده‌بێته‌وه و ئه‌مه واده‌كات ئاستی كۆلیستڕۆڵی زیان به‌خش له‌ناو خوێندا به‌رز ببێته‌وه.
– كه‌می ڤیتامین D: كه‌مبوونی ئه‌م ڤیتامینه له جه‌سته‌دا زۆر مه‌ترسیداره به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر جه‌سته لاواز بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ جه‌سته‌ی به‌هێزبێت ئه‌وه به‌رگه‌ی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه ده‌گرێت.