به‌په‌له…چه‌كدارانی ئێرانی به ئامانج كران و 38 یان كوژران.
له ئه‌لبوكه‌مال له سوریا، به‌هۆی هێرشێكی چه‌ند فرۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی، زیاتر له 38 سه‌رباز و چه‌كداری ئێرانی ده‌كوژرێن.”
به‌پێی چه‌ند هه‌واڵێك كه له سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا بڵاوكراوه‌ته‌وه.” لە شاری ئەلبوکەمال کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، بنکەیەکی سەربازیی حکومەتی سووریا بۆردوومانکراوە، لەو بنکە سەربازییە چەکدارانی سەر بە ئێران هەبوونە، بەهۆی بۆردوومانەکەش 38 چەکداری سەر بەو وڵاتە کوژراون.
هه‌ر له سه‌ر هه‌مان بابه‌ت چەند سەرچاوەیەک هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتباردەکەن، بەڵام فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا رەتیدەکاتەوە ئەوان هێرشەکەیان ئەنجامدابێت و رایدەگەیێنێت: “هیچ ئەندامێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش هێرشەکەی ئەلبوکەمالی ئەنجامنەداوە”.