گه‌ر هه‌فتانه‌ ماسیه‌ك بخۆیت ده‌زانی له‌چه‌ند نه‌خۆشی پارێزراو ده‌بیت.؟

توێژینەوەیەكی پزیشكی ئەمریكی ئاشكرای دەكات خواردنی ماسی یارمەتیدەرە بۆ بەهێزكردنی توانا بیریەكانی مرۆڤ و چالاككردنی خانە دەمارییەكانی مێشك.”

توێژینەوەكە لە زانكۆی  پیتبۆرگی ئەمریكا ئەنجامدراوە دەریخستووە خواردنی ماسی دەبێتە هۆی بەهێزكردنی بیر بە تایبەت بۆ ئەو كەسانەی لەتەمەنی لاوێتیدان و زۆرجار كێشەی بیرچونەوەیان هەیە.

10 سودی ناوازه‌ی ماسی بریتین له‌:-

١. ماسی ڕێژەیەکی زۆر خۆراکە ماددەی گرنگی تێدایە کەچی زۆربەی خەڵک بەکاری ناهێنێت.

٢. ماسی مەترسی جەڵتەی دڵ و سەکتە کەم دەکات.

٣. ماسی خۆراکە ماددەی تێدایە کەوا گرنگە لە ماوەی گەشەکردن.

٤. ماسی بیر تیژ دەکات و دوورت دەکات لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر.

٥.ماسی چارەسەر یان نەهێشتنی خەم (پەستی) دەکات، دڵخۆشت دەکات.

٦. ماسی تەنگەنەفەسی لە منداڵ ناهێلێت.

٧. ماسی پارێزگاری لە بینین دەکات لەتەمەنی پیریدا.

٨. ماسی پەرە بە باشبوونی خەو دەدات.

٩. ماسی باشترین و بەهێزترین سەرچاوەی ڤیتامین دیە.

١٠. ماسی بەتامە و ئامادەکردنی ئاسانە.

Back to top button