لەچوارچێوەی رووبەرو بوونەوەی تیرۆر كەناڵەكانی پەكەكە دادەخرێت

خواكوڕك
 
لەچوارچێوەی رووبەرو بوونەوەی تیرۆر لەسەر ئاستی جیهان و توركیا كۆمپانیای یوتێلساتی فه‌ره‌نسا كەناڵەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان دادەخات و تا ئێستا دوو كەناڵی ئەو پارتە داخراون،
 
بەگوێرەی هەواڵێك كە میدیاكانی ئەوروپا و توركیا بڵاویان كردۆتەوە لەچوارچێوەی رووبەرو بوونەوەی تیرۆرلەسەر ئاستی جیهان، كۆمپانیای یوتێلساتی فه‌ره‌نسا بریار داخستنی كەناڵی مەد نووچە راگرت و لەئێستاشدا بریاری داخستنی پەخشی كەناڵی نەورۆز تیڤی سەر بەپارتی كرێكارانی داوە.
 
 
سه‌ته‌لایتی یوتێلسات بریاری داوە په‌خشی كه‌ناڵی نه‌ورۆز تی ڤی رۆژی دووشه‌ممه‌ راده‌وه‌ستێت هەر لەسەر ئەو بابەتە به‌پرسانی كه‌ناڵی مه‌د نووچه‌ رایانگه‌یاندووه‌ راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌یان له‌سه‌ر داوای توركیا بووه‌، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی باری نائاسایی به‌ ده‌یان كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و وێستگه‌ی رادیۆ داخستووه‌، كه‌ به‌شێكیان كوردین.
Back to top button