به‌رازیل له‌یه‌كه‌م یاری مۆندیال سه‌ركه‌وتوونه‌بوو.

لە رکابەرییەکانی گروپی پێنجەمی مۆندیالی 2018 ، هەڵبژاردەی بەرازیل توشی یەکسانبوون هات و نەیتوانی شکست بە سویسرا بێنێت یەکسانبوون.”

یاریەکە لە یاریگای رۆستۆڤ ئەرینا ئەنجامدراو لە گێمی یەکەمی یاریەکە بەرازیل توانی بە گۆڵی کۆتینهۆ لە خولەکی 20 پێشبکەوێت و گێمی یەکەم (1-0)  بە سوودی خۆی بە کۆتا بێنێت، لە گێمی دووەم یاریەکەو لە خولەکی 50 دا ستیڤن زوبێر توانی بە لێدانی سەر ئەنجامەکە بۆ سویسریەکان یەکسان بکاتەوە.

دواتر بەرازیل زۆر هەوڵی گۆڕینی ئەنجامی یاریەکەیداو تیتی راهێنەر چەند گۆڕانکارییەکی ئەنجامدا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵکردن و تا کۆتایی یاریەکە (1-1)  بە کۆتا هات و هەریەکەو خاڵێکیان پێبڕا.

بەم یەکسانبوونە سڕبیا لە پلەی یەکەمە بە 3 خاڵ و هەریەکە لە سویسراو بەرازیل بە 1 خاڵ لە پلەکانی دووەم و سێیەمی گروپی پێنجەم دێن و کۆستاریکاش هیچ خاڵێکی نییە.

س.د

Back to top button