بەردی گورچیلە چییە و چۆن دروست دەبێت.؟

فەرمانی گورچیلە، پاككردنەوەی خوێن واتە خوێن لەزیایەكانی(سۆدیۆم) خوێ پاكدەكاتەو ئەوماددە زیایانەی كە لەناو خوێن‌و ئاودایە جیایدەكاتەوەو لەڕێگەی میزەوە دەچێتە دەرەوە.”

خەستبوونەوەی میز دەبێتە هۆی نیشتنی ئەو ماددە زیانبەخشانەی لەگورچیلەدایەو لەئەنجامی كۆبوونەوەی ئەم زیایانە بەردی گورچیلە دروست دەبێت، كە ئەم بەردەش لەڕێگەی میزەوە ناچێتە دەرەوە.

شوێنی بەرد:
بەردی گورچیلە لەزۆربەی حاڵەتەكاندا لەگورچیلە دروست دەبێت. بەڵام دەتوانێت لەهەر شوێنێكی تردا كەپەیوەست بەمیزكردن بێت وەك میزەڵدان یان بۆریەكاندا كۆبێتەوە‌و ببێت بەبەرد.
پێوانەكردنی بەرد:
بەردی گورچیلە لەوانەیە زۆر بچوك یان زۆر گەورە بێت، لەزۆربەی حاڵەتدا بێ‌ ئەوەی خۆت پێی بزانی بێتە دەرەوە، بەڵام كاتێك كەبەردی گورچیلە گەشەدەكات‌و گەورە دەبێت، لەرێگەی میزەوە نایەتە دەرەوە.

جاری واشە بەردی گورچیلە گۆشەی تیژ‌و زبری دەبێت‌و زۆر بەسەختی‌و ئازارەوە لەرێگەی میزەوە دێتە دەرەوە.

رەنگی بەرد:
ڕەنگی بەرد زەردە‌و هەندێ جاریش قاوەیی دەبێت.

جۆرەكانی بەرد:
– بەردی كالیسیۆم
– بەردی ئیگزارات.
– بەردی سیستین
– بەردی ئیستراویت.

لەچ كاتێكدا نەشتەگەری پێویستە:

– زۆر گەورە بێت یان لەكاتی گەشەكردندا بێت.
– دوای ئەو ماوەیە كەبۆت دانرێت كەبێتە دەرەوە، گەر نەهاتە دەرەوە.
– ئازاری هەمیشەیی.
– بەرد رێگر بێت لەهاتنە دەرەوەی میز بەبۆری میزدا .
– زیادكردنی ئیلتهاب لەناو میزدا.

ئەگەر لەرابردودا بەردی گورچیلەت بووە، ئەوا خۆت لەم خالانەی خوارەوە بپاریزە.

1. دەستكردن بەرجیمێكی هاوسەنگ.
2. دوركەوتنەوە لەخواردنەوەی ئاوی كریپ فروت (جۆرێكە لەمیوە لەپرتقاڵ گەورەترە).
3. خواردنەوەی ئاوی لیموی تازە.
4. راوێژكاری كردن لەگەڵ پزشكی پسپۆر.

نێشانەكانی بەردی گورچیلە:

1. ئازاری زۆر، وەكو ئازاری مناڵدان، شوێنی ئازار لەبەشی خوارەوەی سك‌و لەوانەشە بگاتە ئازاری ران.

2. مەعیدە ئێشە‌و دڵ تێكەڵهاتن.

3. ئیلتهاب.

4. هەڵامەت.

5. بوونی خوێن لەناو مێزدا.

6. كەمكردنەوەی میز یان نەمانی بەتەواوەتی.

7. بۆنی پیس لەمیز.

8. تۆخ بوونی رەنگی میز.

9. بوونی ئیلتهاب لەمیز.

س.ته‌ندروستی

Back to top button