هه‌ولێر:سه‌دان كۆگا له‌سه‌ر ئاوی ئیفراز دروستكراون به‌نایاسایی بزانه چیان لێدێت
به‌رێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر له‌به‌رامبه‌ر شكاندنی بۆری ئاوی ئیفراز، چه‌ندین شت ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت، كه له‌سه‌ر ئاوی ئیفراز سه‌دان كۆگا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی دروست كراون، ده‌لێت له‌سه‌ر ئه‌و كۆگایه سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین، كه بۆته هۆكاری شكانی بوری ئیفرازی هه‌ولێر كه به‌هۆیه‌وه چه‌ندان گه‌ره‌ك، بێ ئاو بوون چه‌ند رۆژێك”.
ئاری ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر هه‌روه‌ها له‌و باریه‌وه راشی گه‌یاند”لەو شوێنەی كە بۆڕیی ئاوی ئیفراز لە هەولێر شكاوە، سەدان كۆگا بە شێوەی نایاسای لەسەر زەویی كشتوكاڵی دروست كراون و پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن، گوتیشی: “شكانی بۆریی ئاوەكە لەو شوێنە یەكەم جار نییە، پێشتریش بەهۆی دروستكردنی كۆگاوە، لە هەمان شوێن بۆریی ئاو شكاوە، ئەوەی ئێستاش ڕووی داوە بە ئاگاداریی یەكە ئیدارییەكانی ئەو ناوچەیە كراوە”.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره‌ی ئاوی هه‌ولێر ده‌شلێـ” شەش مانگ پێشتر نووسراو لە نێوان بەرێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر و قایمقامیەتی هەولێر و شارەوانی بۆ هەڵگرتنی پڕۆژەكە لەو شوێنە هەبووە، بەڵام تا شكانی بۆرییەكە پڕۆژەكە هەڵنەگیراوە، جەختی كردەوە كە كێشەی نەمانی ئاو لە شەقامی شەقڵاوە تاكوو شەقانی كەركووك، بەشێكی ناو شەست مەتری و دەرەوەی شەقامی سەد و بیست مەتری، بەتەواوی چارەسەر كراوە.