سهرۆك بارزانی پهیامێكی بڵاو كردهوه

له پهیامێكی دا ئهمرۆ 18ی 6ی 2018 سهرۆك بارزانی دهلێـ”گیان لەدەستدانی ئەو گەنجە نمونەی ڕۆحی مرۆڤدۆستی و فیداکاری مرۆڤی کوردە، ئەمە رووداوێکی کەم وێنەیە و نیشانەیەکی ڕوونە بۆ کولتووریی بەرزی گەلی کوردستان، بۆ رێزگرتن لە میوان و یارمەتیدانی خەڵکی لێقەوماو سیمبوڵی مرۆڤسالاری کورد”.
ههر له پهیامهكهی سهرۆك بارزانی دا هاتووه”زۆر خەمبارین بە بیستنی هەواڵی گیان لەدەستدانی هاووڵاتی (جەبار عوسمان) کە لە پێناو رزگارکردنی گیانی هاووڵاتییەکی گەشتیاری عەرەب خۆی کردە قوربانی و لە ڕووباری چۆمان لە نزیک گوندی ”بەرسیرین” خنکا.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
زۆر خەمبارین بە بیستنی هەواڵی گیان لەدەستدانی هاووڵاتی (جەبار عوسمان) کە لە پێناو رزگارکردنی گیانی هاووڵاتییەکی گەشتیاری عەرەب خۆی کردە قوربانی و لە ڕووباری چۆمان لە نزیک گوندی ”بەرسیرین” خنکا.
بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری ئەو گەنجە فیداکارەی گەلەکەمان دەکەم، گیان لەدەستدانی ئەو گەنجە نمونەی ڕۆحی مرۆڤدۆستی و فیداکاری مرۆڤی کوردە، ئەمە رووداوێکی کەم وێنەیە و نیشانەیەکی ڕوونە بۆ کولتووریی بەرزی گەلی کوردستان، بۆ رێزگرتن لە میوان و یارمەتیدانی خەڵکی لێقەوماو سیمبوڵی مرۆڤسالاری کورد.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو (جەبار عوسمان) بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبرو ئارامی بە خانەوادەکەی ببەخشێت.
مسعود بارزانی
۱۸/٦/۲٠۱۸