له ئێران درا 52 سه‌ربازی لێكوژرا
به‌گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه‌كانی جیهان به‌هۆی بۆردوومانی بنكه‌یه‌ك له ئه‌لبوكه‌مال سوریا، نزیکەی 50 چەکداری سەر بە ئێران کوژران، سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریاش دەلێـ”، سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە 18ی حوزەیرانی 2018، لە شاری ئەلبوکەمال کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، بنکەیەکی سەربازیی حکومەتی سووریا بۆردوومانکراوە، لەو بنکە سەربازییە چەکدارانی سەر بە ئێران هەبوونە، بەهۆی بۆردوومانەکەش نزیکەی 50 چەکداری سەر بەو وڵاتە کوژراون، ئه‌مریكا تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌و بۆردوومانه”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه،فەرماندەیەکی سەربازیی هێزەکانی سوپای سووریا رایانگه‌یاندووه”پێدەچێت ئەمریکییەکان لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشەکەیان ئەنجامدابێت، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه پێشتریش ئیسرائیل بنکەکانی حکومەتی ئەسەد و چەکدارانی ئێرانی لە خاکی سووریا بۆردوومانکردوون، دەیان جاریش هۆشداری داوە کە بە هیچ شێوەیەک رێگەنادەن ئێران پێگەی سەربازی و هەواڵگری خۆی لە سووریا جێگیربکات.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌كانی هاوپه‌یمانی نێودهوأهتی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وان ئه‌م ناوچه‌یان بۆردوومانكردبێت، گوته‌بێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (جۆش جاکویز) رەتیدەکاتەوە ئەوان هێرشەکەیان ئەنجامدابێت و رایدەگەیێنێ: “هیچ ئەندامێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش هێرشەکەی ئەلبوکەمالی ئەنجامنەداوە”.