په‌كه‌كه له مه‌نبه‌جیش پاشه‌كشه‌ی كردوو سوپای توركیا ده‌چێته ناو شاره‌كه

پاش ئه‌وه‌ی له تل ره‌فعه‌ت پاشه‌كشه‌ی كردوو، هێزه‌كانی سوریایی دیموكراتی سه‌ر به په‌كه‌كه، له مه‌نبه‌جیش پاشه‌كشه‌ی كردوو سوپای توركیاش كه‌وته رێ بۆ چوونه ناو مه‌نبه‌ج”.
پارتی كرێكارانی كوردستان جگه له‌وه‌ی له‌گفتوگۆ دایه، له‌سه‌ر رۆژئاوایی كوردستان له‌گه‌ڵ سوپای سوریا، له ناوچه‌كانی مه‌نبه‌ج و تل ره‌فعه‌تیش پاشه‌كشه ده‌كات، بۆ سوپای توركیا، به‌گوێره‌ی كەناڵی “ئێن.تی.ڤی” توركی بڵاویكردەوە، كە سوپای توركیا چوونەتە ناو شاری مەنبەجی باكووری رۆژئاوای سوریا”.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه بۆ كردنی مه‌نبه‌ج له‌لایان هێزه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه له سوریا، زیاتر له 500 شه‌رڤان شه‌هید بوون له كۆنترۆڵكردنی مه‌نبه‌ج، له‌ئێستاشدا به‌بێ ته‌قه راده‌ستی سوپای توركیا كرایه‌وه”.