هێزه‌كانی سلێمانی جورئه‌تی یه‌ك وشه‌شیان نیه له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركووك ئه‌و پیاوه نین قسه بكه‌ن
پاش دارمانی سوپای عێراق هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چوونه ناو كه‌ركووك، ته‌واوی ناوچه‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد، هه‌ر له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵكردنی كه‌ركووك له‌لایان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه حزبه‌كانی سلێمانی” یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ” له‌رێگای میدیاكانی ( كه‌ی ئێن ئێن و په‌یام و ئێن ئارتی و كورساتنیوز و خه‌ندان) چه‌ند كه‌ناڵێكی تر به‌ناو ئه‌هلی ده‌ستیان كرد به هێرش كردن بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و به‌دیاری كراوی نه‌وتی كه‌ركووك، كه رۆژانه به‌رنامه‌یه‌كی تیڤی له‌م كه‌ناڵانه له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركووك هه‌بوو، لهمیدیاكانیش رۆژانه به هه‌واڵ و راپۆرت بڵاویان ده‌كرده‌وه، هێرشیان ده‌كرده سه‌ر پێشمه‌رگه و نه‌وتی كه‌ركووك، به‌دیاری كراوی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كاتێكدا نه‌وتی كه‌ركووك له‌لایان هه‌رێمی كوردستان ده‌فرۆشرا رۆژانه 10 ملیۆن دۆلار وه‌ك پاره‌ی پترۆدۆلار له‌به‌رامبه‌ر نه‌وتی بای حه‌سه‌ن و هاڤانه ده‌درا پارێزگا و پاره‌كه‌ی تریش ده‌درا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان”.
ته‌واوی ئه‌و به‌رنامه و راپۆرت و هه‌واڵانه‌ی كه له‌گه‌ڵ كه‌وتنه ده‌ستی نه‌وتی كه‌ركووك و شاره‌كه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به هه‌زاران بابه‌تی و راپۆرتی میدیایی و چه‌ندان دیمانه‌ی له‌سه‌ركراوه، كه په‌لاماری پارتی و پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێدراوه، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌م میدیا و رۆژنامه و ماڵپه‌ره به‌ناو ئه‌هلی و راستگۆیی حزبه‌كانی سلێمانی نه‌ك هه‌ر جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نیه به وشه‌یه‌كیش باسی بكه‌ن، به‌ڵكو چاودێرانی سیاسی ده‌لێت، پیاوێك نابینیه‌وه له‌ناو ئه‌و حزبانه یان ناو ئه‌و میدیایانه كه پێشتر به‌هه‌زاران بابه‌تی و هه‌واڵی له‌سه‌ر ده‌كرا، ئێستا یه‌ك وشه‌ش بلێت”.
له‌و باره‌یه‌وه هونه‌ر ئه‌حمه‌د په‌یامنێر كه‌ناڵی رووداو له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی دهنووسێـ”له‌ئێستادا نه‌وتی كه‌ركووك ده‌برێته ئێران، ئێرانی باوه‌ری به پاره‌ی پترۆ دۆلار نیه، چونكه نه‌وتی كه‌ركووك به هی خۆی ده‌زانێت، هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، ئەو کاتەی نەوتی کەرکوک، لەبەردەست حکومەتی هەرێم بوو هەموو ڕۆژ و سەری هه‌ر كاتژمێرێك باس باسی نەوتی کەرکوک بوو، ئەوە لەکاتێکدا بوو هەموو مانگێک 10ملیۆن دۆلار بۆ خزمەتی کەرکوک تەرخان کرابوو به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگاسی سه‌رسورمانه عه‌لی حه‌مه ساڵح كه رۆژانه خه‌ریكی قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركووك ئێستا دەڵێت نەوتی کەرکوک هەناردە ناکرێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ به فه‌رمی ئێران رایگه‌یاند، كه یه‌كه‌م باری نه‌وتی كه‌ركووك گه‌یشته ئێران”.