هیچ بەرنامەیەكی بارزانی بۆ سەردانی ئێران نەبووە تەنها هەڵمەتێكی میدیای ئێرانی بوو

خواكوڕك
 
میدیاكانی ئێران هەواڵێكیان بڵاو كردەوە گوایە بارزانی سەردانی تاران دەكات، پاشان لە میدیای كوردی نزیك لە حكومەتی ئێران لەسلێمانی درێژە بەو هەواڵە درا گوایە بارزانی لە 13ی ئەم مانگە سەردانی تەهران دەكات، لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران كۆدەبێتەوە.
 
پێشتر نازم دەباغی نوێنەری یەكێتی لە ئێران رایگەیاندبوو كە ئاگاداری سەردانی بارزانی نیە بۆ تەهران، ئەمرۆش ئاژانسێكی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانی هەواڵێكی بڵاو كردۆتەوە گوایە خامەنەی رەتی كردۆتەوە بارزانی ببینێت بۆیە سەردانەكەی بارزانی دواخراوە،
 
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە نزیك سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەخواكوڕكی راگەیاندووە، كە بارزانی لەو دوو سێ مانگەی داهاتوو هیچ بەرنامەیەكی نیە بۆ سەردانی دەرەوەی كوردستان چونكە بابەتی شەڕی مووسڵ لەئارادایە و بارزانیش خۆی فەرماندەی گشتی هێزەكانی پێشمەرگەیە، بۆیە هیچ بەرنامەیەكی سەردانی نیە بۆ هیچ وڵاتێك و ئەو هەواڵەشی كەباسی سەردانی بارزانی دەكات بۆ تەهران هەواڵی ئێران خۆیەتی و كەس نازانێت پشتی بەكامە سەرچاوەی زانیاری بەستووە.
 
ئەو سەرچاوەیە دەلێت هیچ بەرنامەیەكی جەنابی سەرۆك بۆ ئێران لە رێزبەندی بەرنامەكانی دانەبووە لەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و پێشتریش نوێنەری یەكێتی لەتەهران ئەوەی ئاشكرا كردبوو كە بارزانی بەرنامەی نیە بۆ سەردانی ئێران.
 
Back to top button