سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش: نه‌ك ته‌نیا ٢٠ مانگ ئه‌گه‌ر ٢٠ ساڵیش له زینداندا بم سه‌ری خۆم نه‌وی ناكه‌م
سەلاحەدین دەمیرتاش كاندیدی هەدەپە بۆ سەرۆكایەتی توركیا،لە زیندانەوە لە تەلەفزیۆنی فەرمیی دەوڵەتی توركیا ( TRT HABER) پەیامێكی ڤیدیۆیی ئاڕاستەی دەنگدەرانی توركیا كرد‌و هۆشدارییداو داوای لە دەنگدەران كرد دەنگێكیان بۆ هەدەپەو دەنگێكیان بۆ دەمیرتاش بێت.
لە پەیامەكەیدا سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە ڕایگه‌یاند :” لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لەگەڵ ١٢ هەڤاڵی پەرلەمانتار ئێمەیان خستە زیندان. ٢٠ مانگە بەشێوەیەكی بێ حقووقی ئێمە لێرەدا زیندانین. هیچ جارێك دادگاییكردنێكی دادپەروەرانە و بێلایەنانە بەڕێوەنەچوو. لەم ٢٠ مانگەدا، تەنیا ٢ جار چوومەتە بەردەم دادگا. پڕۆسەی دادگاییكردنی من دەكرا بەبێ گرتن بەڕێوەچووبا، بەڵام بەهۆی زەختی سیاسی بڕیاری دیلگرتنی من بەردەوامە”.
هه‌روه‌ها سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش راشیگه‌یاند:” ئاكەپە لە من دەترسێت، من لێرەم، لێرەدا من گیراوم و لە مەیدانەكان پاشەملێ بوختانم دەكەن،وەك تاوانبار ناوم دێنن. بەم شێوەیە دەستووری بنەڕەتی پێشێل دەكەن و درۆم بۆ هه‌لده‌به‌ستن”.
هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په له په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:” ئەگەر ئێوە دەنگ بە ئاكەپە بدەن، چارەنووسی وڵات تەنیا لە دەستی كەسێكدا دەبێت، هەموو بڕیارەكانی بەڕێوەبردن، دادگاییكردن و قانوونەكان لە دەستی كەسێكدا دەبێت. هیچ دەزگایەك نابێت كە بتوانێت بچووكترین كێشەكانی ئەو كەسەش ڕاست بكاتەوە، چارەنووسی ٨١ ملیۆن كەس لە دەستی تاكەكەسێكدا دەبێت”.
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش گووتی:” با هەڕەشەی شەقاوەكان كە بە والی و قائیمقامەكان، بە دەرفەتەكانی دەوڵەت، بە سزادان و میدیا بانگەشەی هەڵبژاردن دەكەن، ئێوە نەترسێنێت. سەخت نابێت كە مرۆڤ پیشانی ئەو كاراكتەرە سیاسییانەی بدات كە گەل كێیە و هێزی گەل چییە”.
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په گووتیشی :”خەمی منتان نەبێت، ئێوە باش بن منیش باش دەبم. نەك تەنیا ٢٠ مانگ، ئەگەر ٢٠ ساڵیش من لە زینداندا بهێڵنەوە سەری خۆم لە بەرانبەریاندا دانانەوێنم. لەپێناو ئاشتی و دیموكراتی من بە ناوی ئێوە خۆڕادەگرم.