د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئه‌گه‌ر گروپی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر دادگای نه‌كرێن واز له‌یه‌كێتی ده‌هێنم

نەجمەدین کەریم پارێزگاری شاری کەرکوک کە لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە شاری کەرکوکی بەجیھشتووە جگه‌ له‌وه‌ی شاری كه‌ركوك و ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی تر لە لایەن گروپێکی ناو یەکێتی ڕاده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كرا ومه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی (نه‌جمه‌دین كه‌ریم ) پارێزگای پێشوی كه‌ركوك هه‌بوو كه‌ به‌نیازبوون تێرۆری بكه‌ن .
بە پێی زانیارییه‌كانی “خواكوڕك” دکتۆر نەجمەدین کەریم داوای لە جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی و دەستەی گارگێری کردووە لیژنەیەک لەسەر خیانەیت ١٦ی ئۆکتۆبەری2017 دروست بکەن و لێکۆڵینەوەی وورد لەسەر رووداوەکان بکەن.
هه‌ربه‌ پێی زانیارییه‌كانی “خواكوڕك” له‌ئه‌گه‌ری دروستنه‌كردنی لێژنه‌كه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕوداوی خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 وئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پاریزگاری پێشوی كه‌ركوك ڕیزه‌كانی یه‌كێتی به‌جێ بهێڵێت و قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی كه‌ركوكیانه‌ پێكبهێنیت.
لە ئیستادا جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی کۆسرەت رەسوڵ علی و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد و قوباد تاڵەبانی و بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی له‌ هه‌وڵی پاشگه‌زبونه‌وه‌ی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم دا بۆ ئه‌وه‌ی له‌بڕیاری وازهێنان له‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی پاشگه‌زببیته‌وه‌ و هه‌وڵه‌كانیان بۆ مانه‌وه‌ی پاریزگاری پێشوی كه‌ركوك له‌ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی دا خستۆته‌ گه‌رو سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و بریاریشه‌ بە شێوەیەکی فەرمی ھەفتەی داھاتوو دکتۆر نەجمەدین کەریم ئایندەی خۆی لە ناو رێزەکانی یەکێتی رابگەیەنێت .
Back to top button