ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك, كورد له‌ كه‌ركووك ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌

دوای خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر داگیركردنی كه‌ركووك له‌ ئێستادا ئه‌و شاره‌ له‌ ژێر فرمانی سه‌ربازی و به‌ بڕیاری تاك پێكهاته‌ی به‌رێوه‌ ده‌چێت پێكهاته‌ی كورد رووبه‌رووی زه‌برو زۆرداری كراوه‌ته‌وه‌, ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا ئیدارەی كەركوك تاكلایەنە و لەلایەن نوێنەری پێكهاتەیەكی ئەو شارەوە بەڕێوەدەبرێت و لەهەوڵی بەردەوامدایە، بۆ سەرلەنوێ‌ زیندوكردنەوەی سیاسەتی راگواستن و تەعریبكردن.

ئەڵماس فازڵ بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگه‌یاندووه‌ “بە دیاریكراوی پارێزگاری كەركوك، كار بۆ جێبەجێكردنی راگواستنی كورد لە فەرمانگە حكومییەكانی شارەكە دەكات و هەروەها پیادەكردنی سیاسەتی تەعریب لە ناوچە جیاجیاكانی كەركوك زیندو دەكاتەوە”.

ئەڵماس فازڵ لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، چارەسەری پرسی ئیدارەی كەركوك ئاسانە، ئەگەر لایەنێكی كوردی لێبوردەیی حزبی هەبێت و بگەڕێتەوە بۆ كەركوك، ئەوا بە كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی پارێزگا، دەتوانرێت پارێزگایەكی نوێ‌ بۆ شارەكە دیاری بكرێت و كۆتایی بە كێشەكان بهێنرێت.

Back to top button