په‌رله‌مانتارێكی كورد, په‌رله‌مانی عێراق كیشه‌كانی ئالۆزتركرد
دوای ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردن, ئێستا عێراق رووه‌وو ئاراسته‌یه‌كی نادیار هه‌نگاو ده‌نێت به هۆی گه‌وره‌ی قه‌باره‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان, په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كان ئالۆزتر بوونه, پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: “بەپێی دەستور، پێویستە تا رۆژی 30ی حوزەیران كێشەكانی لایەنە سیاسیەكان لە ناو پەرلەمانی عیراق یەكلایی بكرێتەوەو دانیشتنی خولی داهاتووی پەرلەمان ئەنجامبدرێت”.
بەختیار شاوەیس ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، رایگه‌یاندووه”پەرلەمانی عیراق كێشەی نێوان لایەنە سیاسیەكانی قوڵتر كردۆتەوەو بڕیار‌و پرۆژەی سیاسی دەردەكات بە ناوی یاساوەو ئەمەش پرسی پێكهێنانی حكومەتی ئایندەی عیراق دواخستووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێویستە دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتایی لەسەر كێشەی نێوان لایەنە سیاسییەكان بدات، بۆ ئەوەی پەرلەمان بتوانێت دانیشتی خۆی لەوادەی یاساییدا ئەنجام بدات و دواتر پرسی دروستكردنی حكومەتی داهاتووی عیراق بخرێتە سەر رێچكەی خۆی.