هاتووچۆی سلێمانی له بارهی كامێرای چاودێرییهوه روونكردنهوه دهدات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی زانیاری نوێ لەسەر كامێرا جیگیركراوەكانی چاودێری خێرایی سەر شەقامەكان ئاشكرا دەكات و راشیدەگەیەنێت: لە ئێستا كار لە كامێرا جێگیركراوەكان دەكرێت.”
(كاروان محەمەد) گوتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە كامێرا جێگرەكانی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەئێستادا پارێزگاری سلێمانی ڕەزامەندی دەربڕیوە تاوەكو كێشەی كامێرا جێگیركراوەكان چارەسەر بكرێت و بڕیار بۆ كۆمپانیای جێبەجێكار دەركراوە تاوەكو كارەكانی تەواو بكات.
گوتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی گووتیشی: لە ماوەی ڕابردوودا كامێرا جێگیركراوەكان كاریان كردوە/ بەڵام سەرپێچی ئۆتۆمبیچلەكان ئەژمار ناكرێت و ئەوە تەنها بۆ تێستە و هەركاتێك كارەكانی كۆمپانیای جێبەجێكار تەواو بوو شۆفێرانی لێ ئاگادار دەكەینەوە.