به‌رپرسێكی باڵا له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تیرۆركرا.
له شاری كه‌ركوك، به‌رپرسی به‌شی پلاندانان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له ماڵه‌كه‌ی خۆی له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه، تیرۆركرا.”
له‌و باره‌شه‌وه،گوتەبێژی پۆلیسی كه‌ركوك، رایدەگەیەنێت.” تیرۆركردنی به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لە لایەن كەسانی نەناسراوە لەماڵكەی خۆیدا بووه و له ئێستاشدا پۆلیس سه‌رقاڵی دۆسیه‌كه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامی كۆتایی.
هه‌روه‌ها كەناڵی( تی ئار تی ) لەزاری (عەقید ئەفراسیاو كامل) گوتەبێژی پۆلیسی كەركوكەوە رایگەیاندوە ” (ئیستەبرەق عەبدول لەتیف) بەرپرسی بەشی پلاندانانی وەزارەتی تەندروستی لە كەركوك لەلایەن كەسانی نەناسراوە لەماڵكەی خۆیدا تیرۆركراوە و تا ئێستا بكوژانی ده‌ستگیرنه‌كراون.”
ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت.” له پاش رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، خۆشی و ئاشتی و ئارامی له‌و شاره نه‌ماوه و رۆژانه به رووداوی جیاواز جیاواز خه‌ڵك ده‌كوژرێت و بكوژانیش نادیارن و ۆخی شاره‌كه رۆژ دوای رۆژ خراپتر ده‌بێت.”