كاتی ئاشكرا كردنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 9و 12 بزانه.
له باره‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه، بەرێوەبەری گشتی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە ئاشكرای ده‌كات.” كه‌وا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9و 12ی بنەڕەتی دوو هەفتەی تر بڵاودەکرێتەوە.”
له‌و باره‌وه، (کەریم لەتیف|) بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە به میدیاكانی رایگه‌یاندوه.” پێشبینی دەکەم لە ماوەی دوو هەفتەی تردا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9 و 12ی بنەڕەتی رابگەیەنرێت، بەڵام هەندێ رێوشوێنی پێویست و وردبینی ماوە بۆ نمرەکانی قوتابیان و تا ته‌واوو بوونی ده‌بێت قوتابی چاوه‌ڕی بێت.”
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه له رۆژی 27ی5 به به‌شداری زیاتر له 250 هه‌زار قوتابی و به چاودێری زیاتر له 24 هه‌زار مامۆستا له 4500 هۆڵی تاقیكردنه‌وه پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی تاقیكردنه‌وه‌كان له كوردستان ده‌ستی پێكرد.”