۱٠/۱٠ ئەو ڕۆژە ڕەشەی نابێت هەرگیز لەبیربکرێت .
بهمن کاك عبداللە
ساڵێك تێ دەپەڕێت بەسەر هەڵکوتانە سەربارەگای ناوچەی کلاری پارتی لەلایەن لایەنگرانی ( گۆڕان و کۆمەڵ و پەکەکە و بەشێك لەیەکیتی ) .
دوای ئەوەی نەوشیروان مستەفا بۆی دەرکەوت لەبەشداری کردنی لە حکومەتی هەریم دا شکستی هێناوەو گۆڕانکاری و چاکسازی پێ ناکرێت ، دوای ئەوەی وەك ڕۆژی ڕوون لای ڕوون بوو کە سەرۆك بارزانی پەیوەست نیە بەکورسیەکەی و پێش کاتی تەواو بوونی بەجێ ی دێڵێت ، لەدوای کۆبوونەوەی ۲٠۱٥/٥/۱۸ سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرجەم حزبە کوردستان یەکان و باسکردن لەئامادەکاری بۆسەربەخۆیی و ڕیفراندۆم ، ئیدی تاکە ڕێگەیەک کەنەوشیروان و علی باپیر بەدوای دا دەگەڕان تێکدانی دۆخی هەریمی کوردستان بوو بۆئەوەی خۆیان لەبەر پرسیاریتی بدزنەوەو گرفتی گەورە لەبەردەم هەنگاوەکانی سەربەخۆیی دروست بکەن بەناوی یاساو پەرلەمان .
ئیدی چوار حزب بەقیادەی نەوشیروان و علی باپیر و لەژیر چاودیری ئیران پرۆژەی رەشنوسی یاسایی سەرۆکایەتی هەریمیان نوسیوەو لە۲۳ ی حوزەیرانی ۲٠۱٥ ، دور لەبنەمای تەوافوق و سازان ویستیان تیی پەڕینن بەزۆرینەو کەمینە ، خویندنەوەی یەکەمی بۆ کراو دوو پەنجەی سەرکەوتنیان بەرزکردەوەو وینەی سێڵڤیشیان گرت ، دواتر لە ۱۹ ی ئاب دوای داواکاری هاوپەیمانان و ڕازی بوونی تەواوی هێزەکان کە دانیشتنی پەرلەمان نەکریت بەڵام شەڕی کۆنە قینی نەوشیروان زاڵ بوو کۆبوونەوەی پەرلەمان کرا بەڵام ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادەنەبوو ، بۆیە ۱۹ ی ئاب شکستیکی گەورەو کەمەرشکین بوو بۆ نەوشیروان و هاوپەیمانەکانی و گڵۆ ڵەیان کەوتە لێژی .
دوای شکستی ۱۹ی ئاب نەوشیروان و بەشیکی دەسەلات داری ناو یەکیتی و کۆمەل کەوتنە هاندانی خەڵک بۆ خۆپیشان دان و هێرش کردنە سەر بارەگاکانی پارتی لە زۆنی سەوز و نیلی بەو هیوایەیی پارتیش هەمان کاردانەوەی هەبێت و دۆخی کوردستان بەتەواوی تیك بدەن .
لە ڕۆژی ۱٠/۱٠ ی ۲٠۱٥ ، بەپیلان و ئامادەکاری ، کادر و لایەنگرانی گۆڕان و کۆمەڵ و بەشیکی یەکیتی و پەکەکە ، هیرشیان کردە سەر بارەگای ناوچەی کەلاری پارتی کەمن بەرپرسی ئەو ناوچەیە بووم ، کۆمەڵێک خەڵک کە نەگویی یان دەگرت نەهیچ داواکاریەکیان هەبوو ، تەنها بەرد و ئاگریان دەوەشان دوو جنیویان دەدا ، ڕێک ئەو کلتورەی کەنەوشیروان بەرهەمی هینابوو !
کاتژمیر ۳ ی پاش نیوەڕۆ تاکو ٦،۱٠ ئیوارە ، بەرد باران و ئاگر باران و فیشەک بارانکراین ، قایم قامی شار کەلە گۆڕان بوو سێ جار وەعدی شەرەفی دا کە ئیمە شەڕە بەرد نەکەین ئەو خەلکەکە دور دەخاتەوە ، ئیمە وامان کرد بەڵام هەرسێ جارەکە خەلکەکە هاتنە ناو بارەگاکەمان و کردمان نە دەرەوە ، جاریکیان بەچاوی خۆم بینیم قایم قام لەبەرامبەر مەقەرەکەمان دەستی لە نێو پشتدوینەکەی دانابوو پێمان پی دەکەنی !! ئیدی چومە پێشی و ئەوەی کەشایەنی بوو پێم ووت . هیزەئەمنیەکان تەنها تەماشاکەر بوون و هیچ بەرگریەکیان لی نەکردین بەڵکو هەندیکیان خەلکەکەشیان هان دەدا !
دوای نائومید بوونم لەدەزگای ئەمنی و قائم قام و دەسەڵات دارانی شار !!
لە ڕیگەی کەناڵی NRT و کەناڵی Rudaw ، بانگی پیاو ماقوڵان و ماموستایان و مەلایانی ئاینی و ڕۆشنبیران و خەلکم کرد تکایە بینە نیوانمان با خوێنی خەڵک نەڕژێت .
بەداخەوە نەڕۆشنبیر لەشار بوو نەمامۆستا لەشاربوو نە مەلای ئاینی لەشار بوو نەپیاو ماقوڵ هیچ کەس بەهانای کۆمەڵێک گەنجی شارەکەی خۆیان نەهاتن کەپێنج مانگ بوو موچەیان وەر نەگرتبوو جولەکە ئاسا ڕەجم دەکران ، ئیستاش گومانم هەیە هیچ کەس لەوانە ئەوشەوە زەڕەیەک ویژدانیان ئازاری دابن .
بارەگای حزبێکیان سوتان کە ڕوخساری شاری کرد بەبەرگی کەلاردا ! ئاخر خۆ هەمووخەلکی شار دەیانزانی و دەزانن ، نێچیرڤان بارزانی ئیدارەی گەرمیانی کرد بەئیدارەی سەربەخۆ بوجەی گەرمیانی لەسلیمانی جیاکردەوە ، هەرچی کەس و کاری ئەنفالی گەرمیانە کردی بەخاوەن خانووی خۆی ، جادە خۆڵ و یەکسایدەکانی کرد بەقیر و دووسایدی ، قوتابخانە کۆن و بێکەڵکەکانی شاری کرد بەقوتابخانەی مۆدیرن ، گەڕەکەکانی شاری کرد بەخاوەنی ئاوی پاك و ئاوەڕۆ ، زانکۆی گەرمیانی کرد بەزانکۆ یانەی شیروانەی بوژاندەوە ، نەخۆشخانەی ۱٠٠ قەرەوێڵەی بۆ دروست کردن ، دەیان پرۆژەی تر .
ئەوەی نێچیرڤان بارزانی بۆ گەرمیانی کردوە خەڵکی تر بەهەموو مێژووی خۆیان چارەکی ئەوەیان نەکردوە ، لەکاتێکدا حزبەکەی نێچیرڤان بارزانی مدیری قوتابخانەیەکی نیە لەوشارە .
پارتی سەرەڕای ئەوەی پێگەی جەماوەری لەوشارەدا زۆر کەم و لاوازە ، ئەو هەموو خزمەتەی بەگەرمیان کرد ، ئەوانی تریش کە خۆیان بەخاوەنی گەرمیان دەزانن و سەروەت و سامانی گەر میانیان هەڵ لوشیوە ، خەڵکیان فێری شەڕەبەرد و سوتاندنی بارەگا کردوەو ، ماموستایان فیری بایکۆت کردوە بۆئەوەی منداڵی شار بێ بەش بێت لە خویندن ، دکتور فیری بایکۆت دەکەن بۆ ئەوەی منداڵ و خەلکی شار تەندوستیان خراپ بێت .
لەبەر ئەوە نابێت ۱٠/۱٠ لەبیربکریت بۆئەوەی کلتوری فاشیزمی نەوشیروان و کلتوری تیکدان و تیروری علی باپیر و کلتوری قورخ کاری و نۆکەرایەتی بسڕینەوە بۆئەوەی ئارامی باڵ بکێشێت بەسەر ووڵات دا .
سوپاس بۆ ئەو هەڤاڵانەی کە ئەو ڕۆژە لەپێناو سەربەرزی حزبەکەیان تەحەمولی هەموو نارەحەتیەکیان کرد .