حه‌شدی شه‌عبی: ئه‌مریكا هێرشی كردۆته سه‌رمان.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له بەیاننامەیەکیدا باس له بۆردوومانکردنی حەشدی شەعبی لەسنووری سووریا ده‌كات و ئه‌مریكا تۆمه‌تبار ده‌كات به‌و بۆمبارانه.”
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەکەدا ئیدانەی بۆردوومانکردنی پێگەکانی حەشدی شەعبی دەکات لەسەر سنووری سووریا و رایدەگەیەنێت “پێویستە هاوئاهەنگی تەواو لەنێوان هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان و ئەو هێزانە هەبێت، کە لە سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا شەڕی داعش دەکەن”.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه. “كه پێویستە هەمووان پێکەوە رووبەڕووی داعش ببینەوه و هاوكاری یه‌كتر بین.”
ئه‌مه له كاتێكدایه‌كه دوێنێ له كاتی بۆمبارانكردنه فەرماندەیه‌كی حەشدی شەعبی رایگەیاندبوو.”كه ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، فڕۆکەیەکی ئەمریکی بە دوو مووشەک بارەگایەکی حەشدی شەعبیی لیواکانی 45 و 46 لەسەر هێڵی سنووری لەگەڵ سووریا بۆردوومانکردووە. لە بۆردوومانەکەدا 22 چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و 12ی دیکە برینداربوون. بۆردوومانەکە بە قوڵایی 700 مەتر لەناو خاکی سووریا چەکدارەکانی کردووەتە ئامانج”.
له‌و باره‌شه‌وه، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا، دووپاتیكردۆته‌وه، كه ئه‌وان هێرشیان نه‌كردۆته سه‌ر ئه‌و هێزانه.”