نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان رووی له‌ دابه‌زین كرد.

له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌كۆكانی ھه‌ڵكه‌ندن له‌ ئه‌مریكا، نرخی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیھاندا دابه‌زینی تۆماركرد.”

نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیھاندا، دابه‌زی و به‌ ٧٢ دۆلار و ٩٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

رۆژی ھه‌ینی رابردوو كۆمپانیای ( Baker Hughes) بۆ خزمه‌تگوزاری نه‌وت رایگه‌یاندبوو، ژماره‌ی سه‌كۆكانی ھه‌ڵكه‌ندن له‌ ئه‌مریكا له‌ ١٥ی ئه‌م مانگه‌ زیادی كردووه‌ و گه‌یشتوونه‌ته‌ ٨٦٣ سه‌كۆ.

له‌ كاتژمێر ٠٥:٥٤ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كاندا، دابه‌زی به‌ ٧٢ دۆلار و ٩٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

ھه‌روه‌ھا به‌ ھه‌مان شێوه‌ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی ئه‌مریكی (نایمه‌كس) له‌ بازاڕه‌كاندا دابه‌زی و ٦٣ دۆلار و ٩٣ به‌ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

Back to top button