ئاوات شێخ جه‌ناب :١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەتێکی گەورەی میللەتەکەمانە

خیانه‌تكاران یه‌كتری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به خیانه‌تكردن له خاك و خه‌ڵكی كوردستان بزوتنه‌وه‌ی گۆران پێی وایه 16ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تێكی گه‌وره‌یه‌و له بیر ناكرێت ،یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش بزوتنه‌وه‌ی گۆران تۆمه‌تبار ده‌كات به خیانه‌تی 6ی حوزه‌یران بۆ دژایه‌تیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان .
دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو كه بزوتنه‌وه‌ی گۆران و هاوپه‌یمانی بۆدیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌پشت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه بوون ،لای خۆیه‌وه پاڤێڵ تاڵه‌بانی یه‌كێك له گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فیسبووك نوسیویه‌تی و ده‌لێت :” ”ئەوانەی دژی پێشمەرگە دەوەستنەوە، خائینن“.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاوات شێخ جه‌ناب ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ڕایگه‌یاند:” هه‌موومان ده‌زانین خیانه‌تكار كێ بووه‌و چی بووه ،٦ی حوزەیران خیانەت نییە، بەڵکو ١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەتێکی گەورەی میللەتەکەمانە”.
هه‌وه‌رها ئاوات شێخ جەناب،ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ڕاشیگه‌یاند:” ئەگەر لایەنێکی سیاسی ”شەرم لە دزی و ساختەکاری نەکات، ئاساییە بەلایەوە تۆمەتی خیانەت بۆ لایەنێکی سیاسی درووست بکات، بۆیە ئەو خیانەتەی یەکێتی باسی دەکات، ١٦ی ئۆکتۆبەرە نەوەکو ٦ی حوزەیران“.
ڕۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧دا، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ ساڵ بەسەر بەرگریکردنی پێشمەرگە و سەدان شەهید و بریندار لە پێناو پاراستنی شاری کەرکووک، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کەرکووک و خورماتوو و زیاتر لە نیوەی ڕووبەری باشووری کوردستانیان داگیر کرد، دواتریش کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی و نەجمەدین کەریم و شێخ جەعفەر، سەرکردە باڵاکانی یەکێتی ئاشکرایان کرد کە گرووپێکی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ”خیانەتیان کردووە“ و لە ژێرەوە ڕێککەوتنیان لەگەڵ حەشد کردووە و سەنگەرەکانیان بۆ چۆڵ کردوون. بەم هۆیەشەوە زیانێکی گەورە بە پێشمەرگە و گەلی کورد گەیشتووە.
هه‌روه‌ها ڕۆژی ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨، شۆڤێنییەکانی نێو پەرلەمانی عێراق کە هەمیشە هەوڵی سزادانی پێشمەرگەیان داوە، پڕۆژەیەکی بزووتنەوەی گۆڕانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان قۆستەوە و دەنگدانی تایبەتیان هەڵوەشاندەوە، بەو هۆیەشەوە سەدان هەزار پێشمەرگە کە ساڵانێکە قوربانی دەدەن لە پێناو پاراستنی هەرێمی کوردستان لە تیرۆریستان و هێرشی میلیشیا داگیرکەرەکانی عێراق، لە مافی دەنگدان بێبەش کران.