سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش: ئێمه له‌گه‌ڵ به‌ئاشتی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كوردین

له دیمانه‌یه‌كی دا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پۆستی سه‌رۆككۆماری توركیا، رایگه‌یاند، كێشه‌ی كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان كێشه‌ی دیموكراسی و باوه‌ر نه‌بوونه به قه‌زیه‌كه‌یه له‌لایان ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست، بۆیه ده‌بێت كورد كێشه بچووكه‌كانی ناوه‌خۆیی به‌ڵاوه بنێت، كێشه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی بخاته به‌رنامه‌ی هه‌ره له پێشی كاره‌كانی”.
هه‌ر له دیمانه‌یه‌كه‌ی دا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشوو و كاندیدی هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، به كه‌ناڵی كوردستان تیڤی له‌باره‌ی كێشه‌كانی باكوری كوردستان و توركیا و پرسی كورد و ره‌گه‌ز په‌رستی گوتی”رەجەب تەییب ئەردۆگانی سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە، رێککەوتنی لەگەڵ پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (مه‌هه‌په) هەیە و وەک یەک بوونەتە نەتەوەپەرست، هه‌روه‌ها دەمیرتاش، کە لە زیندانەوە قسەی بۆ ئەو کەناڵە کردووە، پێی وایە رەجەب تەییب ئەردۆغان دەیەوێ بڵێ کە هیچ گەلێک بە ناوی کورد نییە، بەڵام لەو سەردەمەدا ناتوانێ وەها قسەیەک بکا، بۆیە دەڵێ کێشەیەک بەناوی کێشەی کورد نییە، هه‌روه‌ها ئەو هەڵوێستەی سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاسایی دەبینێت و رایدەگەیەنێت، “لە سیاسەتمەدارێکی نەتەوەپەرست، هەر ئەوە چاوەڕێ دەکرێت، ئەگەر ئەوە چاوەڕێ نەکەین، ئێمە گەمژەین”.سەڵاحەدین دەمیرتاش لێدوانەکانی رەجەب تەییب ئەردۆغانی دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بە نموونەی هەڵوێستی ئەو سەرکردەی تورکیا لە دژی گەلی کورد هێناوەتەوە و ڕایگەیاندووە، ”باوەڕ ناکەم کورد هیچ کاتێ ئەو هەڵوێستانەی لەیاد بکات“.
دەمیرتاش ئاماژەی بە لێدوانەکانی ئەردۆگان سەبارەت بە هێرشکردنە سەر قەندیل و سەرکردایەتیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کردووە و رایگەیاندووە، ئەو لێدوانانە پروپاگەندەی هەڵبژاردنن، سەبارەت بە یەکنەگرتنی لایەنە سیاسییەکانی باکووری کوردستان، کاندیدی هەدەپە رایگەیاندووە، یەکنەگرتنەکە هیـچ پەیوەندیی بە چەپڕەوە تورکەکان نەبوو، بەڵکوو کورد تا ئێستا لەناو خۆی خەریکی کێشە بچووکەکانه و هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”بەپیویستی دەزانێ، کە ئەگەرچی لایەنە سیاسییە کوردییەکان رێک نەکەوتن، بەڵام باشترە نەچن بە یەک دەنگ پشتگیریی ئەردۆگان بکەن، کە کاندیدی ئاکەپەیە بۆ سەرۆکایەتیی تورکیا، چونکە ئەوە سیاسەت نییە، بەڵکو چوونە بەرەی دوژمن و نەیارە”.
شایانی باسه” دەمیرتاش، کە لە ساڵی 1973 لە شارۆچکە پاڵۆی لە شاری خارپێت لە پارێزگای ئەلعەزیز لە باکووری کوردستان لە دایک و باوکێکی کوردی زازا لەدایک بووە، یەکێکە لەو شەش کاندیدانەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، کە بڕیارە لە 24/6/2018 ئەنجام بدرێت، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە 4/11/2016ـەوە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی تیرۆر و کارکردن دژی دەوڵەتی تورکیا، دەستگیر کراوە و تا ئێستا لە گرتووخانە دایە.
ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا:
– سەڵاحەدین دەمیرتاش، کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)
– رەجەب تەییب ئەردۆغان، کاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)
– موحەڕڕەم ئینجە، کاندیدی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)
– مەڕال ئاکشنەر، کاندیدی(پارتی باش)
– تەمەل کەڕەمەڵڵائۆغڵو، کاندیدی (پارتی سەعادەت)
– دۆغو پەرینچەک، کاندیدی (پارتی نیشتیمان)