عه‌لی عه‌ونی: هه‌قه یه‌كێتی واز لە ڕەفتاری مناڵانە بھێنێت و موزایەدە بەسەر خەڵکی کوردستانەوە نەکات
پرسی له‌شكركێشی هێزه‌كانی توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و به‌زاندنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق پرسێكی تازه نییه و كۆنه وساڵانێكه په‌كه‌كه بیانووده‌داته ده‌ست سوپای توركیا بۆ ئه‌وه‌ی سنور ببه‌زێنێت و په‌لاماری قه‌ندیل بدات وچه‌ند ڕۆژێكه سه‌رۆككۆمارو سه‌رۆككوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باس له هه‌ره‌شه‌ی هیرشكردنه سه‌ر قه‌ندیل ده‌كه‌ن ،گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان راده‌كێشن و تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به هاتنی له‌شكركێشی سوپای توركیا وله‌كاتیكدا هاتنی سوپای توركیا به‌ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق بووه.
عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: ”پێشتریش چەند کەسێکی ناو یەکێتی باسی ئەوەیان دەکرد کە حزبەکەیان بۆ ھاوکاریی (پەیەدە) ھێزی ناردووەتە کۆبانێ، بەڵام دواجار ئاشکرابوو کاتێک چەند کەسێکی ناو یەکێتی کە باسی کوردایەتی دەکەن، ئەوان ھەمیشە درۆیان کردووە و جگە لە فشەفش و بەخشینەوەی تۆمەت، ھیچی دیکە نەبووە، چونکە ئەوان ھاوکاری عەفرین و کۆبانێیان نەکردووە“.
عه‌لی عه‌ونی ده‌ڵێت :” گروپی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ناو یەکێتی، ”تەنھا دووڕووییان بۆ دەمێنێتەوە، چونکە بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵکی کوردستان، ئەو جۆرە قسانە دەکەن، تاوەکوو بەخەڵکی بڵێن، ئێمە کوردایەتی دەکەین، بەڵام ئەگەر ئەوان ڕاست دەکەن، کاتێک بۆ پشگیری عەفرین خۆپیشاندان دەکەن، ئەی خێرە بۆ داگیرکردنی کەرکووک ھیچ جۆرە کەمپین و خۆپیشاندانێک ئەنجام نادەن؟ بەداخەوە ئەو کەسانەی ناو یەکێتی، پرسی کوردیان تێکەڵی موزایەدەی سیاسی کردووە“.
ئه‌و ئەندامه‌ی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتیشی: ”ئەگەر ئەوان ڕاست دەکەن، کێ دەستی گرتوون؟ با ئێستا بڕۆن ھاوکاریی قەندیل بکەن ،پێویسته یه‌كێتی واز لە ڕەفتاری مناڵانە بھێنێت و موزایەدە بەسەر خەڵکی کوردستانەوە نەکات“.